راپۆرتی تایبەتگرنگترین

10 ژیرترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ دەستنیشان دەکرێن

لیۆنێل مێسی ژیرترین یاریزانە

Yariga App

یاریگا –

ماڵپەڕێکی بەریتانی بە پشتبەستن بە چەند پێوەرێک 10 ژیرترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ دەستنیشان دەکات، ناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی و زینەدین زیدان ئەستێرەی پێشووی فەڕەنسی لە لیستەکەدا نییە.

ماڵپەڕی GiveMeSportـی بەریتانی لیستی 10 ژیرترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێی دەستنیشانکردووە، ماڵپه‌ره‌كه‌ بۆ هەڵسەنگاندنەکەی پشتی بە چەند پێوەرێک بەستووە.

بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکانی ماڵپەڕە بەریتانییەکە، لیۆنێل مێسی ژیرترین و عاقڵمەندترین یاریزانی تۆپی پێیە، کە لە کاروانی وەرزشی خۆیدا لە 904 یاری 735 گۆڵ و 355 ئەسیستی کردووە.

پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی ژیریی یاریزانان چین؟

  • توانای جێبەجێکردنی رێنماییە تاکتیکییەکانی راهێنەر بە دیقەتێکی بەرز.
  • بڕیاردانی گونجاو لەسەر بنەمای خوێندنەوەی وردی رێچکەی یارییەکە و شرۆڤەکردن و هەڵسەنگاندنی تیپی بەرامبەر.
  • شرۆڤەکردنی جوڵەکانی تیپی بەرامبەر و توانای پێشبینیکردنی ئەوەی کە لە کاتی یارییەکەدا چی روودەدات، ناسینی توانای هاوڕێکانی بەباشی.
  • توانای دۆزینەوەی رووبەری چۆڵ لە یاریگادا و قۆستنەوەی دەرفەتەکان لە کاتی بەدەستهێنانی تۆپدا، هەروەها هەندێک لە یاریزانەکان لە رێگەی توانای دروستکردنی ساتی ئەفسوناوی لە هیچەوە، لە رێگەی داهێنان لە یاریکردن یان جێبەجێکردنی کارامەیی چاوەڕواننەکراو.

And after Leo Messi... what? | Marca

ژیرترین 10 یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ

1- لیۆنێل مێسی، هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی ئینتەر مەیامی

2- دیێگۆ ئارماندۆ ماڕادۆنا، ئەستێرەی کۆچکردووی ئەرجەنتینی

3- ئاندرێس ئینیێستا، ئەستێرەی ئیسپانی پێشووی بارسێلۆنا

4- چاڤی هێرناندێز ئەستێرەی ئیسپانی پێشووی بارسێلۆنا

5- دێنیس بێرکامب، ئەستێرەی هۆڵەندی پێشووی ئارسیناڵ

6- لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریال مەدرید

7- تۆماس مولەر، ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشن

8- فیلیپ لام، بەرگریکاری ئەڵمانی پێشووی بایرن میونشن

9- پۆڵ سکۆڵز، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی پێشووی مانچێستەر یونایتد

10- ئاندریا پیرلۆ، ناوەڕاستکاری ئیتاڵی پێشووی یوڤێنتوس

بابەتی زیاتر

Back to top button