ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە

تاوەکو هاوینی ساڵی 2033 لە لەندەن دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

نیکۆلاس جاکسن لەسەر مەرجەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 رێککەوت.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، لە دوای گواستنەوەی جاکسن لە هاوینی ساڵی رابردوو لە ڤیاڕیالەوە بۆ چێڵسی، بڕگەیەک لە گرێبەستەکەیدا هەبوو، رێی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ ماوەیەکی درێژ دەدا، ئێستا بڕگەکە جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو 2023 لە لەندەن دەمێنێتەوە.

جاکسن لە وەرزی رابردوودا 17 گۆڵی لەگەڵ چێڵسی کرد و لەم وەرزەشدا، گۆڵێک و ئەسیستێکی هەیە.

جاکسن یەکێکە لە بژاردە سەرەکییەکانی ئێنزۆ مارێسکا لە هێڵی پێشەوە، شان بە شانی کریستۆفەر ئێنکونکو، جواو فێلیکس، مارک گیو، دێڤید واشنتن.

لە ماوەی رابردوودا، چێڵسی گرێبەستی کۆڵ پاڵمەری تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 نوێکردەوە.

لە وەرزی نوێی پرێمەرلیگدا، چێڵسی یەک یاری بردووەتەوە و لە یارییەکی دیکەشدا یەکسانبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button