ئینگلتەرا

مارێسکا ئامۆژگارییەک ئاراستەی پاڵمەر دەکات

''چێژ وەربگرە''

Yariga App

یاریگا –

ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری چێڵسی داوای دووبارەکردنەوەی وەشانی وەرزی رابردوو لە کۆڵ پاڵمەر دەکات.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلتەرا لە وەرزی رابردوودا، لە کۆی 45 یاریدا 25 گۆڵی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان کرد. هەروەها لەلایەن گارێس ساوسگەیت، بانگهێشتی یۆرۆی 2024 کرا.

پاڵمەر ئاستێکی بەرزی لە دوو یاری یەکەمی ئەم وەرزە لەگەڵ بلوز پێشکەش کردووە. مارێسکا پێی وایە، شتێکی ئاسان نییە یاریزانێک پارێزگاری لە ئاستی نموونەیی خۆی بکات، بەڵام یەک داوا لە پاڵمەر دەکات

زۆر بە کۆڵ سەرسامم، هەرچەندە ماوەیەکی درێژە دەیناسم. دووبارەکردنەوەی ژمارەکان، هەرگیز ئاسان نییە، بە تایبەت لەڕووی گۆڵکردن و ئەسیستەوە. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە، پاڵمەر بە تەواوی چێژ لە تۆپی پێ وەربگرێت و هیچ فشارێک لەسەرخۆی دروست نەکات.

ئەم ئێوارەیە چێڵسی لە گەڕی سێیەمی پرێمەرلیگ لە ستامفۆرد بریج رووبەڕووی کریستال پاڵاس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button