ئینگلتەراگرنگترین

هالاند چاوی لە شکاندنی ریکۆردێکی مێژوویی رۆناڵدۆیە

تەنیا سێ یاری لەبەردەستدایە

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی چاوی لە شکاندنی ریکۆردێکی مێژوویی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی نەسڕی سعوودییە.

هالاند لە یاریی رابردووی مان سیتی بەرامبەر وێستهام یونایتد، هاتریکی کرد و بووە خێراترین یاریزان لە مێژووی پرێمەرلیگ، بە سێ یاری سەرەتای وەرز، حەوت گۆڵ بکات.

هالاند گۆڵێکی لە یاریی یەکەم بەرامبەر چێڵسی کرد، دواتر هاتریکی لە یاریی دووەمی وەرزی بەرامبەر ئیپسویچ تاون کرد.

هالاند لە کۆی 102 یاریدا 97 گۆڵی لەگەڵ مان سیتی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان کردووە، کەچی رۆناڵدۆ 100 گۆڵی لە کۆی 105 یاریدا لەگەڵ ریال مەدرید کردووە و ئەمەش ریکۆردێکی مێژووییە.

ئەستێرە نەرویجییەکە پێویستی بە تەنیا سێ گۆڵە لە لە سێ یاری داهاتوودا، تاوەکو ریکۆردە مێژووییەکە بەناوی خۆییەوە بکات.

تاوەکو ئێستا هالاند هەشت هاتریکی لە پرێمەرلیگ کردووە، ریکۆردی مێژوویی بە ناوی سێرجیۆ ئاگوێرۆ، هێرشبەری ئەرجەنتینییە.

هالاند لە کۆی 69 یاری پرێمەرلیگ، 70 گۆڵی کردووە و تەنیا 30 گۆڵ لە چوونە نێو یانەی گۆڵکارانی مێژوویی پرێمەرلیگ دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button