ئاسیاعێراقگرنگترین

خێسوس کاساس سێ یاریزانی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەکات

رووبەڕوووی عومان و کوێت دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

خێسوس کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی کۆتایی یاریزانانی بۆ هەردوو یارییەکەی بەرامبەر عومان و کوێت ئاشکرا کرد.

کاساس سێ یاریزانی کوردی بۆ یارییەکان بانگهێشت کردووە، ئەوانیش بریتین هەریەکە لە ئوسامە رەشید، یاریزانی هەولێر، یوسف ئەمین، یاریزانی وحدەی سعوودی و مێرخاس دۆسکی، یاریزانی سلۆڤاکۆی سلۆڤاکی.

لیستی کۆتایی یاریزانان

گۆڵپارێز: جەلال حەسەن، عەلی کازم، حوسێن حەسەن

بەرگریکاران: ئەحمەد مەکنزی، رێبین سولاقا، مێرخاس دۆسکی، زەید تەحسین، سەعد ناتق، مەناف یوسف، مستەفا سەعدوون، حوسێن عەلی، ئەحمەد یەحیا.

ناوەڕستکاران: ئەمیر عەماری، ئوسامە رەشید، سەفا هادی، زیدان ئیقبال، ئەمجەد عەتوان، محەمەد تائی، ئیبراهیم بایش، دانیلۆ سەعد، لوئەی عانی، یوسف ئەمین.

هێرشبەران: عەلی جاسم، موهەنەد عەلی، ئەیمەن حوسێن، عەلی حەمادی.

عێراق دوو یاری لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەرامبەر هەڵبژاردەکانی عومان و کوێت لە 5 و 9ی ئەم مانگە دەکات.

بڕیارە ئەم ئێوارەیە، هەڵبژاردەی عێراق دوا یەکەی مەشق و راهێنان لە دەوحە بکات و سبەی دووشەممە، شاندەکە گەشتی بەسڕە بکات.

13ی مانگی رابردوو، کاساس لە لیستی سەرەتاییدا، هەریەکە لە ئاکام هاشم، هیران ئازاد و پاشەنگ عەبدوڵای بۆ کەمپی مەشق و راهێنانی دەوحە بانگهێشت کرد، بەڵام لە کۆتاییەکەدا تەنیا سێ یاریزانی کوردی هەڵبژارد.

یارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 – لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button