ئه‌مریکاگرنگترین

مارتینۆ وادەی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ یارییەکان ئاشکرا دەکات

چەند هەفتەیەکی پێویستە

Yariga App

یاریگا –

تاتا مارتینۆ، راهێنەری ئینتەر مەیامی وادەی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ یارییەکان ئاشکرا دەکات.

مێسی لە کۆپا ئەمێریکای رابردوو تووشی پێکانی پاژنەپێ بوو و لەو ساتەوە بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە. ئینتەر مەیامی بەبێ مێسی پێشەنگی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی خولی ئەمریکییان کردووە و هەشت خاڵ لە پێشەوەی رکابەرانەوە دێت. بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 4-1 لە چیکاگۆ فایرییان بردەوە.

مێسی بەر لە کۆپا ئەمێریکا، 12 گۆڵ و 9 ئەسیستی تەنیا لە 12 یاری لەگەڵ مەیامی کردبوو. مارتینۆ لەبارەی وادەی گەڕانەوەی مێسی دەڵێت

لیۆ زۆر بەباشی ئامادەکاری کردووە و ئێستا لەگەڵ هاوتیمەکانی مەشق دەکات. پێم وایە دوای 15 رۆژی دیکە، مێسی بۆ یارییکردن ئامادە دەبێت. باشترین بژاردەکانمان خستووەتەڕوو و نامانەوێت مێسی تووشی ماندووبوونێکی لەڕادەبەر بێت، تاوەکو بەتەواوی چاک دەبێتەوە. پێم وایە بۆ یارییەکەی بەرامبەر فیلادێلفیا (14ی ئەم مانگە) ئامادە دەبێت.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئەرجەنتینی بۆ یارییەکانی پلەی ئۆفی خولی ئەمریکی ئامادە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button