ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

یاریزانێکی فەڕەنسی پەیوەندی بە یانەیەکی خولی پلەیەکی سعوودییەوە دەکات

پێشتر یەکێک بوو لە باشترینەکانی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

کورت زۆما پەیوەندی بە ریزەکانی عرووبەی سعوودیەوە کرد.

زۆما، یاریزانی نێودەولەتی فەڕەنسی بە خواستن لە وێستهام یونایتدەوە بۆ ماوەی یەک وەرز، پەیوەندی بە عرووبەی سعوودییەوە کرد، هەرچەندە زۆما زۆر لە پەیوەندیکردن بە یانەی شەباب ئەهلی ئیماڕاتی نزیکبوو.

لە دوای گواستنەوەی دێکلان رایس بۆ ئارسیناڵ، زۆما بووە کاپتنی دەستپێکی وەرزی 2023-24ی وێستهام.

خولێن لۆپیتگێ، راهێنەری وێستهام هەریەکە لە ماکس کیڵمان و ژان کلەیر تۆدیبۆی بۆ هێڵی بەرگری گواستەوە و هیچ شوێنێک بۆ زۆما لە پێکهاتەی یانە لەندەنییەکە نەمابوو.

عرووبە لە مێرکاتۆی هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ هەریەکە لە یۆهان بێرگ گودموندسن و ژان میشێل سێری، یاریزانانی بێرنلی و هاڵ سیتی واژۆکرد.

زۆما 103 یاریی لە ماوەی سێ وەرزی رابردوودا لەگەڵ هامەرز کرد. لە دوای گواستنەوەی نیکلاس فولکروگ، کریسێنسیۆ سەمەرڤیڵ، گیدۆ رۆدریگێز، کارلۆس سۆلێر، لویس گیلێرمی و وێس فۆدێرنگهام. بودجەی وێستهام لەکەمیدا، بۆیە دەستبەرداری چەند یاریزانێک بوو.

رۆما لە ساڵی 2014 لە سەینت ئیتیانی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد، بە خواستن یاری بۆ ستۆک سیتی و ئێڤەرتن کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button