ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فیرتز ریال مەدرید یاخود میونشنی دەوێت؟ ئەفسانەیەک ئامۆژگاری دەکات

''فیرتز یەکێکە لە باشترینەکانی ئێستای بۆندسلیگا''

Yariga App

یاریگا –

فلۆریان فیرتز ئامۆژگارییەکی چاوەڕواننەکراوی لەلایەن لۆتەر ماتیوس، ئەفسانەی ئەڵمانی لەبارەی گۆڕینی یانەکەی پێگەیشت.

فیرتز یەکێکە لەو یاریزانانەی رۆڵی باڵایان لە بردنەوە مێژووییەکەی بایەر لیڤەرکوزن لە وەرزی رابردوودا گێڕاوە. فیرتز یەکێکبوو لە پڕداواکراوترین یاریزانی مێرکاتۆی هاوینە، لەوانە بایرن میونشن، مانچێستەر یونایتد، لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی گرنگییان پیشاندابوو.

تۆڕی هەواڵی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، فیرتز ئامانجی سەرەکی بایرن میونشنە بۆ هاوینی ساڵی داهاتوو، هەموو ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەی کراوە.

لۆتەر ماتیوس لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، ئامۆژگاری فیرتز دەکات و پێی وایە، مانەوەی لە بایەر لیڤەرکوزن تاوەکو مۆندیالی 2026 کاریگەری زۆر لەسەر ئاستەکەی دروستدەکات.

پێم وایە باشترین شت بۆ فیرتز، مانەوەیەتی لە لیڤەرکوزن تاوەکو مۆندیالی 2026، چونکە زیاتر لە ژینگەکە تێدەگات. ئەوکاتە تەمەنی دەبێتە 23 ساڵ و هێشتا 10 ساڵی پڕ وزەی لەپێشدا دەمێنێت. فیرتز زۆر گەنجە و دەتوانێت ببێتە پاڵەوان. ئەم وەرزە لە چامپیۆنزلیگ ئەزموونی زیاتر وەردەگرێت و بەهێزتری دەکات. هیوادارم تووشی هیچ پێکانێک نەبێت.

ململانێی ئەڵمان و ئینگلیزییەکان لەسەر فیرتز ئاشکرایە، بەڵام رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری دۆخی فیرتز دەکات و رەنگە لە هاوینی داهاتوودا، بیر لە گواستنەوەی بۆ بێرنابیۆ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button