ئیسپانیاگرنگترین

یامال لە سەدەی بیستەم یەکەمی خولی ئیسپانییە

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال بەردەوامە لە تۆمارکردنی ژمارەی گەورە سەرەڕای بچووکی تەمەنی. ئەمشەویش بە ریکۆردێکەوە خۆی هێنایەوە بەرباس کاتێک بارسێلۆنا 7-0 لە ڤایۆدوالیدی بردەوە.

لاوە 17 ساڵانەکە لەو کەرنەڤاڵەدا گۆڵی تۆمارنەکرد، بەڵام بە دوو ئەسیست نەخشی خۆی بە یارییەکەوە جێهێشت و لەگەڵیشیدا ریکۆردێکی مێژوویی بۆ خۆی هێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارەکان، یامال لە 42 بەشدارییدا لە یارییەکانی لالیگا توانیویەتی  بەشداریی لە 14 گۆڵد بکات (6 گۆڵ و 8 ئەسیست). بەوەش بچووکترین یاریزانە لە سەدەی 21دا لە خولی ئیسپانی پێش تەمەنی 18 ساڵی بگاتە ئەو ژمارەیە.

پێشتر ئەو ریکۆردە بەناوی بۆیان کریکیچی هەمان یانەوە بوو کە ئەمەیان 13 بەشداریی هەبوو (10 گۆڵ و 3 ئەسیست).

گۆڵەکانی ئەمشەوی بارسا:


بلاوگرانا سەرەتایەکی ئاگرینی دەستپێکردووە بە راهێنەرایەتی هانسی فلیک بە جۆرێک هەر چوار یارییەکەی بردووەتەوە و 13 گۆڵیان تۆمارکردووە و تەنها 3 جار تۆڕی گۆڵەکەیان هەژێنراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button