فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریکی لە سیستەمی نوێی چامپیۆنزلیگ هەموو تیپەکان لە گروپی مه‌رگن

نازانم ئه‌و سیسته‌مه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یان نا

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکی راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان باسی سیسته‌می نوێی  چامپیۆنزلیگ یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی كرد.

ئێنریکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، ئێمە به‌ختمان كه‌متره‌، نازانم چەند خاڵمان پێویستە بۆ ئەوەی لە ڕیزبەندی هه‌شت یانه‌ی یه‌كه‌م  بین یان لە نێوان پلە 9 بۆ 24 بین.

ۆاهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ۆووبەڕووبوونەوەکان جێگەی سەرنجن، له‌ ئێستاوه‌ ناتوانرێت بریار بده‌ین دۆخه‌كه‌ چۆن ده‌بێت، چونكه‌ دوو یاریی زیادیکردووە، خاڵەکان کۆکراونەتەوە، سیستەمەکەش گۆڕاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بێگومان سیستەمە نوێیەکە له‌وانه‌یه‌ خولە ناوخۆییەکان لاواز بکات، بەڵام گرنگ نییە چەند یاری چامپیۆنزلیگ زیاد بکات، رکابەریی خولەکان ئەوەیە ئاستی هەر تیپێک دیاری دەکات.

گوتیشی، گومانم لەسەر ئەم سیستەمە نوێیە هه‌یه‌ و نازانم به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود شكست ده‌هێنیت، با لە کۆتایی وەرزدا لایەنە باش و خراپەکانی ئەزموونەکە شی بکەینەوە، و ئایا زیادکردنی ژمارەی یارییەکان کارێکی باش دەبێت یان خراپ، ئه‌و كات بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.

لویس ئێنریکی لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی، وەرزی رابردوو لە گروپی مه‌رگ بووین، ئەزموونێکی سەرنجڕاکێش بوو، لەگەڵ سیستەمی نوێشدا هەموو تیپەکان لە گروپی مه‌رگ دەبن.

لە وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ، پاریس سانجێرمان بەرامبەر بایرن میونشن، ئارسیناڵ، مانچستەر سیتی، جیرۆنا، ئایندهۆڤن، سالزبۆرگ، شتوتگارت و ئاتلێتیکۆ مەدرید یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button