تێنسگرنگترین

جۆكۆڤیچ هۆكاری كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ پاڵه‌وانیه‌تی ئەمریکای كراوه‌ ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە قۆناخی سێیەمی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە، به‌ پۆپیرینی ئوسترالی دۆرا و ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ كرد.

نۆڵی دوای بردنه‌وه‌ی مێدالیای زێری ئۆلێمپیادی پاریس به‌شداری له‌ پاڵه‌وانیه‌تی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ چوار پاڵه‌وانه‌تیه‌ گه‌وره‌كه‌ی تێنس.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ پۆپیرینی ئوسترالی بۆ بردنەوەی 25مین نازناوی گراند سلام کۆتایی بە هیوای یاریزانە سربییەکە هێنا به‌ئه‌نجامی (3-1 ) یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌، خاڵی كۆمه‌ڵه‌كانیش بریتی بوون له‌ (6-4)(6-4)(2-6)(6-4).

دوای دۆرانه‌كه‌ی جۆکۆڤیچ رایگەیاند،

هەوڵێکی زۆرمدا بۆ بەدەستهێنانی مێدالیای زێڕی ئۆلێمپیاد، بەبێ ئەوەی هەست بە ئاسوودەیی بکەم، چ لە رووی دەروونی و یان جەستەییەوە گەیشتمە نیویۆرک، هیچ کێشەیەکی جەستەییم نەبوو، تەنها هەستم بە ماندوێتی دەکرد، بە شێوازی یاریکردنم دەتوانن بزانن.

پۆپیرینی ئوسترالیش له‌باره‌ی یارییه‌كه‌ گوتی،

لە رووبه‌رووبونه‌وه‌ی سێیەممدا به‌رامبه‌ر جۆكۆڤیچ بەختم باش بوو، راشکاوانە بڵێم، لە پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیا و وێمبڵدۆن هەندێک شەڕمم به‌رامبه‌ری هه‌بوو، لە هەردوو یارییەکەدا دەرفەتم بۆ رەخسا، بەڵام سودم لێ وەرنەگرت.

له‌ كۆتاییدا گوتی،

ئەم یارییە کەمێک جیاواز بوو توانیم دەرفەتەکانم بقۆزمەوە و یارییه‌كی باشم ئەنجامدا و سه‌ركه‌وتنم تۆماركرد.

نۆڤاك جۆكۆڤیچ وه‌رزی رابردوو نازناوه‌كه‌ی برده‌وه‌ و له‌ مێژوودا چوار جار بۆته‌ پاڵه‌وان و رۆجێر فێدرێر زۆرترین نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ 5 نازناوه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button