چامپیۆنزلیگگرنگترین

وردەکارییەکی نوێ لەبارەی سەرکەوتنی یانەکان بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ئاشکرابوو

خاوەنی پلەی یەکەم و دووەم تاوەکو یاریی کۆتایی بەر یەکتری ناکەون

Yariga App

یاریگا –

وردەکارییەکی نوێ لەبارەی سەرکەوتنی یانەکان بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ئاشکرابوو، بەگوێرەی سیستەمە نوێیەکە پلەی یەکەم و دووەم تاوەکو یاریی کۆتایی بەریەکتری ناکەون.

کەناڵی ESPN ئاشکرایکردووە، بەگوێرەی سیستەمی نوێی چامپیۆنزلیگ کە قۆناخی یەکەم بە شێوازێکی نوێ بەڕێوە دەچێت، خاوەنی پلەی یەکەم و دووەم لە قۆناخی یەکەم لەکۆی ئەو یانانەی بۆ قۆناخی 16 سەردەکەون، لە هیچ قۆناخێک بە یەکتری ناکەون تاوەکو دەگەنە یاریی کۆتایی.

واتە بەگوێرەی ریزبەندیی قۆناخی خول لەنێو ئەو 36 یانەیەی بەشداریی دەکەن، خاووەنی پلەی یەکەم و دووەم لە قۆناخە یەکلاکەرەوەکان بەر یەکتری ناکەون، بەڵام ئاساییە ئەگەر لە قۆناخی 16 دوو یانەی یەک وڵات بە یەکتری بکەون، لەکاتێکدا پێشتر بەگوێرەی سیستەمی پێشوو نەدەبوو دوو یانەی یەک وڵات لە قۆناخی 16 رووبەڕوو ببنەوە.

یەکێکی دیکە لە گۆڕانکارییەکی سیستەمی چامپیۆنزلیگ ئەوەیە، دوای ئاشکرابوونی ناسنامەی یانەکانی قۆناخی 16، بە یەکجار تیروپشکی قۆناخەکانی 16 و چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی و یاریی کۆتایی بەیەکەوە رادەکێشرێن و براکێتی خولەکە تاوەکو کۆتایی ئاشکرا دەبێت.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button