عێراقگرنگترین

هەولێر لە تورکیا کەمپێکی مەشق و راهێنان بۆ ماوەی 12 رۆژ دەکاتەوە

Yariga App

هەولێر لە تورکیا کەمپێکی مەشق و راهێنان بۆ ماوەی 12 رۆژ دەکاتەوە، بەهۆی کێشەی ڤیزای چەند یاریزانێکی یانەکە، چەند رۆژێک کەمپەکە دوادەکەوێت.

سامان بریفکانی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’یانەکەمان لە شاری ئالانیا لە تورکیا کەمپێکی مەشق و راهێنان بۆ ماوەی 12 رۆژ دەکاتەوە، کەمپەکە دوور لە چاوی میدیاکان دەبێت و داخراو دەبێت، زیاتر ئامانج لەو کەمپە بۆ لەیەکتر نزیکبوونەوەی یاریزانە نوێیەکانی یانەکەمانە’.

هەروەها گوتیشی :’وابڕیاربوو سبەی شەممە شاندی یانەکەمان بۆ کەمپەکە گەشتی تورکیا بکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڤێزای چەند یاریزانێکمان نەهاتووەتەوە، چەند رۆژێک کەمپەکە دوادەکەوێت و هێشتا خشتەی یارییە دۆستانەکانیشمان لەو کەمپە دەستنیشان نەکردووە’.

رۆژی پێنجشەممە هەولێر لە یاریگای فڕانسۆ هەریری لە یارییەکی ئامادەکاریدا 6-0 لە هەڵبژاردەی هەولێری بردەوە.

هەولێر لەم هاوینە 16 یاریزانی بەڕێکردووە و 17 یاریزانی نوێێ گواستووەتەوە ریزەکانی و بە سەرپەرشتی سەمیر بابۆ خۆی بۆ وەرزی نوێێ خولی ئەستێرەکانی عێراق ئامادە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button