ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ ئەهلی سعوودی دوو هێرشبەری ئاست بەرزی ئەوروپا دەگوازێتەوە

هەموو شتێک یەکلاییبووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت یانەکانی سعوودیە ئامانجەکانی چێڵسی لەژێر چنگی خۆیان دابنێن.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئەهلی سعوودیە لەگەڵ برێتنفۆرد لەسەر گواستنەوەی ئیڤان تۆنی بەبڕی 40 ملیۆن پاوەند گەیشتووەتە رێککەوتن.

تۆنی ئێستا لە لەندەن پشکنینی پزیشکی دەکات و دواتر گەشتی سعوودیە دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، ئەهلی خەریکی ڤیکتۆر ئۆسیمین، ئەستێرەی ناپۆلی بەبڕی 67.3 ملیۆن پاوەند دەگوازێتەوە.

تۆنی 141 یاری لەگەڵ برێنتفۆرد کردووە، خاوەنی 72 گۆڵ و 23 ئەسیست. پێشتر یاری بۆ یانەکانی پیتەربۆڕۆ یونایتد، نۆتسامتن یونایتد، سکەنسۆرتپ یونایتد، ویگان ئاتلێتیک، شریوسبێری تاون، بارنسلی و نیوکاسڵ یونایتد کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button