ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواوی گرێبەستە فەرمییەکانی مانچێستەر یونایتد لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا

لیستی ناوی یاریزانە رۆیشتووەکان و هاتووەکانی مانچێستەر یونایتد لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا

Yariga App

یاریگا –

دەرگای بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی پرێمەرلیگ داخرا و مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەكانی هاوینەدا 5 یاریزانی گواستەوە و 9 یاریزانیشی بەڕێكرد و گرێبەستی دوو یاریزانیشی نوێ كردەوە.

وەرزی رابردوو مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتیكردنی تێن هاخ وەرزێكی خراپیان بەرێكرد و لە كۆی 38 یاری تەنیا 60 خاڵیان كۆكردەوە و لە ریزبەندی هەشتەم كۆتاییان بە وەرزی 2023/24ی پرێمەرلیگ هێنا.

بەڵام توانیان نازناوی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا ببەنەوە و كورسییەكی یۆرۆپا لیگیان بەدەستهێنا و وەرزی داهاتوو بەشداری ئەو پاڵەوانیەتییە دەكەن.

تۆڕی وەرزشی یاریگا گرێبەستە فەرمییەکانی یانەكانی پرێمەرلیگ بڵاو دەکاتەوە، کە رۆژی 14ـی حوزەیران دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە پرێمەرلیگ کرایەوە و رۆژی 31ـی ئاب دوایین وادەی گواستنەوەی یاریزانان دەبێت.

رۆیشتووەكان:

مەیسن گرینوود (خێتافی)، وان بیساكا ( وێستهام)، ویڵی كامبوالا (ڤیاڕیال)، هانیبال مێجبری (بێرنلی)، ئالڤارۆ كارێراس ( بێنفیكا)، فاكوندۆ پێلیستری (پاناتینیكۆس)، دۆنی ڤان دی بیك (جیڕۆنا)، رافایێل ڤاران (كۆمۆ)، ئانتۆنی مارسیال ( بێ یانە )

هاتووەكان:

لێنی یۆرۆ (لیل)، مانوێل ئوگارتی (پاریس سانجێرمان)، نوسەیر مەزراوی (بایرن میونشن)، ماتیاس دی لیخت (بایرن میونشن)، جۆشوا زیركزی (بۆڵۆنیا)

نوێكردنەوە:

جۆنی ئیڤانس، تۆم هیتن

بابەتی زیاتر

Back to top button