ئه‌ڵمانیاگرنگترین

تەواو؛ لیڤەرکۆزن دەرگای چوونی لە یاریزانێکی داخست

Yariga App

یاریگا –

بازاری هاوینەی ئەورووپا لە کۆتاییەکانی نزیک دەبێتەوە و یانەی بایەر لیڤەرکۆزن پێش وادەکە دەرگای بە ڕووی یاریزانێکیدا داخست.

جۆناسان تا بووبووە ئامانجی سەرەکی بایرن میونشن بەتایبەت دوای رۆشتنی ماتیاس دی لیخت بۆ یانەی مانچێستەر یونایتد. نەک هەر باڤارییەکان، تەنانەت بارسێلۆناش هەوڵەکانی بۆ ئەو بەرگریکارە خستبووەگەڕ وەک لە زانیارییەکی پێشتری کریستیان فاڵکی رۆژنامەنووسی بیڵدی ئەڵمانیدا بڵاوکرابووەوە بریکارەکانی جۆناسان بایرنیان لە ئۆفەری بارسا ئاگەدارکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە 28 ساڵە

بەڵام دواجار لیڤەرکۆزن بڕیاری خۆیدا لەبارەیەوە دا.

بەگوێرەی زانیارییەکی نوێی هەمان رۆژنامەنووس، لیڤەرکۆزن بە جۆناسانی راگەیاندووە کە رێگەی نادەن یانەکە جێبهێڵێ.

جۆناسان تا تەمەنی 28 ساڵە و لەوەتەی ساڵی 2015 لە لیڤەرکۆزنە و وەرزی رابردوو سەرکردایەتی هێڵی بەرگری یانەکەی کرد لە بردنەوەی نازناوە مێژووییەکەی بۆندسلیگا و جامی ئەڵمانیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button