بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نەسڕی سعودی لەگەڵ ئەستێرەیەکی لایپزیگ گەشتە رێککەوتن

ئامانجگەکەی لە کیڤەرپوول رفاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعودی رێککەوتنێکی دیکەی لە بازاڕی هاوینە ئەنجامدا و لەگەڵ یاریزانێکی لایپزیگ گەشتە رێککەوتن.

نەسڕ دەیەوێ بۆ گەڕانەوە بۆ سەکۆی نازناوەکان، ریزەکانی لە هێڵی بەرگری تۆکمەتر بکات. هەر بۆیە کۆتا جار توانی محەمەد سیماکان لە یانی لایپزیگ رازی بکات.

ناوبراو لە چەند رۆژی رابردوودا ئامانجی سەرەکی لیڤەرپوول بوو بۆ شوێنگرتنەوەی ماتیپ، بەڵام نەسر هاتە نێو کێبڕکێکەوە و، بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریس هاوکینسی رۆژنامەنووس لە تۆڕی هەواڵی RMCی فەڕەنسی، یانە سعودیەکە گەشتووەتە رێککەوتنی تەواوەتی لەگەڵ ئەو بەرگریکارە فەڕەنسیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هاوکینس، تێچووی گرێبەستی یاریزانە 24 ساڵانەکە بۆ نەسڕ 45 ملیۆن یۆرۆیە و ئەگەر هەمووشت لە گفتوگۆکانی ئێستای نێوان لایەنی سعودی و ئەڵمانی باش بەڕێوەبچێت، ئەوا بەرگریکارەکە سبەی گەشتی وڵاتەکەی کەنداو دەکات بۆ پشکنینە پزیشکیەکانی.

سیماکان کە دەتوانێ لە پێگەکانی دڵی بەرگری و بەرگری لای راست یاری بکات، لە ساڵی 2021 روویکردە یانەی لایپزیگ و وەرزی رابردوو لە 32 یاری بۆندسلیگا دوو ئەسیست و سێ گۆڵی هەبوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button