خشتەی یاریی تەواوی یانە گەورەکان لە قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ
یانە گەورەکان رووبەڕووی کێ دەبنەوە؟
یاریگا –
تیروپشکی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ لە هۆڵی گریماڵدێ، شانشینی مۆناکۆ بەڕێوەچوو، خشتەی یارییەکانی هەر 36 یانەکە یەکلاکردنەوە، کە چەند رووبەڕووبوونەوەیەکی سەرنجڕاکێش لەو قۆناخە دەبینین.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جیانلویجی بوفون بە یارمەتی ژیریی دەستکرد تیروپشکەکەیان راکێشا، بارسێلۆنا و بایرن میونشن جارێکی دیکە بەیەک دەگەنەوە و مانچێستەر سیتیش رووبەڕووی ئینتەر میلان و پاریس سانجێرمان و یوڤێنتوس دەبێتەوە و ئەرکی قورسە.
ناوەڕاستی مانگی داهاتوو یارییەکان دەستپێدەکات و یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئالیانز ئارینا رۆژی 31ـی مایۆ دەکرێت.
رووبەڕووبوونەوەکانی مانچێستەر سیتی
ئینتەر میلان، پاریس سانجێرمان، کلەب برووج، یوڤێنتوس، فاینۆرد، سپۆرتینگ لیسبۆن، سپارتا پراگ، براتیسلاڤا.
رووبەڕووبوونەوەکانی بارسێلۆنا
رووبەڕووبوونەوەکانی ریال مەدرید
بۆڕووسیا دۆرتموند، لیڤەرپوول، میلان، ئاتاڵانتا، سالزبورگ، لیل، شتوتگارت، برێست.
رووبەڕووبوونەوەکانی بایرن میونشن
پاریس سانجێرمان، بارسێلۆنا، بێنفیکا، شاختار دۆنێتسک، دینامۆ زاگریب، فاینۆرد، براتیسلاڤا، ئاستۆن ڤیلا.
رووبەڕووبوونەوەکانی لیڤەرپوول
ریال مەدرید، لایپزیگ، بایەر لیڤەرکوزن، میلان، لیل، ئایندهۆڤن، بۆڵۆنیا، جیرۆنا.
رووبەڕووبوونەوەکانی ئارسیناڵ
پاریس سانجێرمان، ئینتەر میلان، شاختار دۆنێتسک، ئاتاڵانتا، دینامۆ زاگریب، سپۆرتینگ، مۆناکۆ، جیرۆنا.
رووبەڕووبوونەوەکانی پاریس سانجێرمان
مانچێستەر سیتی، بایرن میونشن، ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئارسیناڵ، ئایندهۆڤن، سالزبورگ، جیڕۆنا، شتوتگارت.
رووبەڕووبوونەوەکانی ئینتەر میلان
لایپزیگ، مان سیتی، ئارسیناڵ، لیڤەرکوزن، سرڤێنا زڤێزدا، یەنگ بۆیز، مۆناکۆ، سپارتا پراگ.
رووبەڕووبوونەوەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید
لایپزیگ، پاریس سانجێرمان، بایەر لیڤەرکوزن، بێنفیکا، لیل، سالزبورگ، براتیسلاڤا، سپارتا پڕاگ.
رووبەڕووبوونەوەکانی ئەیسی میلان
لیڤەرپوول، ریال مەدرید، کڵەب برووج، بایەر لیڤەرکوزن، کرڤێنا زڤێزدا، دینامۆ زاگریب، جیڕۆنا، براتیسلاڤا.
رووبەڕووبوونەوەکانی یوڤێنتوس
پاریس سانجێرمان، ئینتەر میلان، شاختار دۆنێتسک، ئاتاڵانتا، دینامۆ زاگریب، سپۆرتینگ، مۆناکۆ، جیڕۆنا.
چۆن یانەکان دەگەنە قۆناخی 16؟
هەشت یانەی پلەکانی پێشەوە راستەوخۆ دەگەنە قۆناخی 16، تیمەکان لە پلەی 9یەم تاوەکو 24، دوو یاری پلەی ئۆف لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگای خۆیان دەکەن و هەشت یانەی دیکە دەگاتە قۆناخی 16.
یانەکانی خاوەن پلەی 25 تاوەکو 36 دەردەکرێن و هاوشێوەی وەرزەکانی پێشوو، بەشداری پاڵەوانیەتی یۆرۆپالیگ ناکەن.
یەکەمجارە چامپیۆنزلیگ بەم سیستمەی ئێستا بەڕێوەدەچێت، ژمارەی یانەکان لە 32 بۆ 36 بەرزکراوەتەوە و چیدیکە پاڵەوانیەتییەکە بەگوێرەی کۆمەڵەی دیاریکراو بەڕێوەناچێت، بەڵکو تەواوی یانەکان وەک خولێکی بچووک یاری دەکەن. یانەکان چوار یاریی لە یاریگای خۆیان و چوار یاری دیکەش لە دەرەوەی یاریگای خۆیان دەکەن.
یانەکان بەسەر چوار ئاست دابەشکراون، ئەمەش بەپشت بەستن بە ریزبەندی یوێفا. پێچەوانەی ساڵانی رابردوو، بەهۆی ئاڵۆزی تیروپشکەکە، تەنیا ناوی یەک تیمی سەبەتەی یەکەم بەدەست هەڵدەبژێردرێت و رکابەرانی بە کۆمپیوتەر دەستنیشانکران.
رێکەوتی یارییەکانی قۆناخی خول
- گەڕی یەکەم: 17-19ی سێپتێمبەر/ئەیلوول
- گەڕی دووەم: 1/2ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم
- گەڕی سێیەم: 22/23ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم
- گەڕی چوارەم: 5/6ی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەم
- گەڕی پێنجەم: 26/27ی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەم
- گەڕی شەشەم: 10/11ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەم
- گەڕی حەوتەم: 21/22ی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025
- گەڕی هەشتەم: 29ی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025
رێکەوتی بەڕێوەچوونی قۆناخەکان
- قۆناخی خول: 17ی سێپتێمبەر/ئەیلوول تاوەکو 29ی یەنایەر/کانوونی دووەم.
- پلەی ئۆف: 11ی فێبرایەر/شوبات تاوەکو 19ی فێبرایەر/شوبات.
- قۆناخی 16: 4ی مارس/ئادار تاوەکو 12ی مارس/ئادار.
- چارەکی کۆتایی: 8ی ئەپریل/نیسان تاوەکو 16ی ئەپریل/نیسان.
- پێشکۆتایی: 29ی ئەپریل/نیسان تاوەکو 7ی مایس/ئایار.
- کۆتایی: 31ی مایس/ئایار لە ئالیانز ئارێنا، میونشن.