ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس ناتوانێت بە ئاسانی سانچۆ بگوازێتەوە

کێشەی دارایی هەیە

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس سەرکردایەتی ململانێکی گواستنەوەی جەیدن سانچۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد دەکات.

رۆژنامەی لا گازێتا دێلۆ سپۆرت روونیکردووەتەوە، یوڤێنتوس گفتوگۆکانی گواستنەوەی سانچۆی بە خواستن لەگەڵ مان یونایتد دەستپێکردووە، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە ئامادەنییە بە ئۆفەرەکەی ئێستا رازیبێت.

سەرەڕای گواستنەوەی فێدێریکۆ کیێزا بۆ لیڤەرپوول و دەستکەوتنی 11 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەکە، هێشتا یوڤێنتوس پێویستی بە فرۆشتنی هەریەکە لە ئارسەر مێلۆ و فیلیپ کۆستیچە، تاوەکو سانچۆ بتوانێت پەیوەندی بە بیانکۆنێری بکات.

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بە خواستن سانچۆ بداتە یانەیەک، بەڵام بەو مەرجەی لە هاوینی 2025 بە تەواوی بیگوازێتەوە ریزەکانی، بەلام سەرەڕای ئەمەش، لاگازێتا دەڵێت، مان یونایتد ئامادەیە ئەم مەرجە لەسەر یوڤێنتوس لابدات.

سانچۆ لە دەرەوەی پلانەکانی ئێریک تێن هاخ، راهێنەری شەیتانە سوورەکانە و پێشبینی دەکرێت بەر لە شەوی هەینی، تەواوی پڕۆسەی گواستنەوەکەی تەواوبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button