ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

سعوودییەکان واز لە ڤینیسیۆس ناهێنن

پلانی ئەمجارەی سعوودییەکان چییە؟

Yariga App

یاریگا –

سعوودییەکان دەستبەرداری خەونی گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر نەبوون و دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا، ئۆفەرێکی گەورەتر پێشکەشی ریال مەدرید بکەن.

لە ماوەی رابردوودا، وەزارەتی وەرزشی سعوودیە ئۆفەرێی یەک ملیار یۆرۆیی پێشکەشی ریال مەدرید کرد. سعوودییەکان ئامادەبوون مووچەی ساڵانەی ڤینی بکەنە 350 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام ڤینی ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و حەزی مانەوەی لە ریال مەدرید گەورەتر بوو.

ڤینی چاوی لە بردنەوەی باڵۆندۆرە و دوورکەوتنەوەی لە چامپیۆنزلیگ، ئەگەرەکانی بردنەوەی خەڵاتەکە زۆر کەمدەکاتەوە.

تۆڕی میدیایی گڵۆبۆ بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی وەرزشی سعوودی بە پاڵپشتی سندووقی وەبەرهێنانی گشتی سوورە لەسەر گواستنەوەی ڤینیسیۆس و بڕیاریداوە، لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەرێکی گەورەتر بخاتە بەردەم ڤینیسیۆس.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس لە ریال مەدرید بریتییە لە یەک ملیار یۆرۆ، جیا لە خەرجکردنی بڕەکە، سعوودییەکان ئامادەن ڤینیسیۆس بکەنە باڵیۆزی مۆندیالی 2034، هەروەها پەرە بە دامەزراوەی وەرزشی ڤینیسیۆس بدەن و هاوبەشێتی فراوان لەسەر ئاستی وەرزشی و ناوەرزشی رابگەیەنن.

حکومەتی سعوودیە کار بۆ گواستنەوەی ڤینی بۆ یەکێک لە یانەکانی ئەهلی، هیلال، ئیتیحاد یاخود نەسڕ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button