یاریگا –
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی بڕی 10 هەزار پاوەندی پاداشت بۆ ستافی پاڵپشتی یانەکە دابین کرد.
لە دوای سەرکەوتنە گەورەکانی مان سیتی لەسەر ئاستی ئینگلتەرا و ئەوروپا، گواردیۆلا هەوڵی پاداشتکردنی تەواوی ئەندامانی ستافی تیمی یەکەمی یانەکەیدا.
رۆژنامەی تایمز روونیکردووەتەوە، نزیکەی 70 ئەندامی ستافی تیمی یەکەمی سیتی بەبڕی 10 هەزار پاوەند پاداشتکران و گواردیۆلا رۆڵی سەرەکی لە رازیکردنی دەستەی کارگێڕی یانەکەدا گێڕا.
ئەندامانی ستافی تیمی یەکەم بریتین لە شێف، کارمەندانی پێشوازی، کارمەندانی شێلان، درێس هەڵگر، سکیوریتی و باریستاکان.
لە ماوەی هەشت ساڵی گواردیۆلا مە مانچێستەر سیتی، کەشێکی ئەرێنی تەواو لە نێوان ئەندامانی تیمی یەکەمی یانەکە دروستبوو، تەنانەت ئامانجی سەرەکی پێپ، کۆکردنەوەی تەواوی ئەندامانی یانەکەبوو بە دەوری یەکدا، چونکە پێی وایە، کۆکردنەوەیان، هۆکارێکی سەرەکی سەرکەوتنە.
مان سیتی چاوی لە بردنەوەی پێنج نازناوی پرێمەرلیگی یەک لە دوای یەکە، گواردیۆلاش پێی وایە، ئەمە هەنگاوێکی سەرەکی پڕۆسەکەیە.
مان سیتی لە سێیەمین گەڕی پرێمەرلیگ لە لەندەن دەبێتە میوانی وێستهام یونایتد.