ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

محەمەد سەڵاح باسی داهاتووی خۆی لەگەڵ لیڤەرپوول دەکات

ئەستێرە میسڕییەکە چێژ لە ژیانی لیڤەرپوول وەردەگرێت

Yariga App

یاریگا –

هەرچەندە تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول ماوە، کەچی ئەستێرە میسڕییەکە بیر لە داهاتووی خۆی لە ئانفیڵد ناکاتەوە.

بەر لە یاریی لووتکەی هەفتەی داهاتووی مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول لە ئۆڵدترافۆرد، سەڵاح باسی کۆمەڵێک نهێنی ئێستای تایبەت بە خۆی و یانەکەی کرد.

سەڵاح لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس روونیکردووەتەوە، ئێستا بیر لە داهاتووی خۆی ناکاتەوە و رۆژانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکات

ئەم وەرزەم دەستپێکردووە و دەزانم یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەم ماوە، بۆیە ئێستا بیری لێ ناکەمەوە و تەنیا دەمەوێت چێژ لە دوا وەرزی گرێبەستەکەم وەربگرم. نامەوێت ئێستا بیر لە ساڵی داهاتوو و چارەنووسی خۆم بکەمەوە، با چێژ لە دوا ساڵی گرێبەستەکەم وەربگرین. هەموو هەفتەیەک یارییەکی گرنگمان هەیە، بۆیە یاریی بۆ یاریی بیر لە شتەکان دەکەمەوە، هەستێکی خۆشم هەیە کە لێرەم.

مۆ سەڵاح تاوەکو ئێستا 351 یاریی لەگەڵ لیڤەرپوول کردووە، 213 گۆڵ و 90 ئەسیستی هەیە. پێشتر یاریی بۆ یانەکانی رۆما، بازڵ، چێڵسی، موقاویلوون و فیۆرێنتینا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button