ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

ململانێی سعوودییەکان و چێڵسی لەسەر ئۆسیمین گەیشتووەتە لووتکە

ئۆسیمین دیارترین ناوی بازاڕی گواستنەوەی ئێستای یاریزانانە

Yariga App

یاریگا –

ئەهلی سعوودی هەنگاوێکی گەورەی ناوە و نزیکە لە گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئەهلی ئۆفەرێی بەبڕی 70 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ناپۆلی کردووە و یانە ئیتاڵییەکە لاری لەسەر گواستنەوەکە نییە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە بەریتانییەکە بێت، ئەهلی ئامادەیە ساڵانە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە بە ئۆسیمین بدات و گرێبەستێکی بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵدا واژۆ بکات.

بە گوێرەی ئۆفەرە پێشکەشکراوەکە بێت، خاڵێک لە گرێبەستەکە زیادکراوە، هەرکاتێک ئۆسیمین داوای چوونە دەرەوە بکات، دەبێ ئەهلی رێگەی پێبدات.

لەلایەکی دیکەوە، چێڵسی دەمێکە چاودێری ئۆسیمین دەکات، بەڵام کاتی گواستنەوەکان زۆر کەمی ماوە و هیوای یانە لەندەنییەکە بۆ گواستنەوەی ئۆسیمین کەمبووەتەوە.

ئیڤان تۆنی، هێرشبەری برێنتفۆرد یەکێکە لە بژاردەکانی چێڵسی و لە ئەگەری رێککەوتنی ئۆسیمین لەگەڵ سعوودییەکان، ئەوا تیمەکەی تۆد بۆیڵی، دەستبەجێ تۆنی دەگوازێتەوە، چونکە گفتوگۆی سەرەتایی کراوە و رێککەوتنی زارەکیش هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button