ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کینگسلی کۆمان پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکات؟

تەواوی وردەکارییەکانی کەیسی گواستنەوەی کۆمان بزانە

Yariga App

یاریگا –

کینگسلی کۆمان، یاریزانی بایرن میونشن خەریکی هەڵسەنگاندنی ئۆفەرەکانە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، هیلال ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەشی کۆمان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەستێرە فەڕەنسییەکە بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەکە نەداوە.

بایرن میونشن ئامادەیی دەربڕیوە گفتوگۆکان لەگەڵ هیلال دەستپێبکات، بەڵام چاوەڕێی رووناکی سەوزی کۆمان دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، بارسێلۆنا هیچ ئۆفەرێکی پێشکەش نەکردووە، تەنیا پرسیاری لەبارەی دۆخی یاریزانەکە ئاراستەی یانە باڤارییەکە کردووە.

یانەیەکی پرێمەرلیگ کە تاوەکو ئێستا ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، پرسیاری فەرمی لە میونشن کردووە و خەریکی هەڵسەنگاندنی داواکارییەکانی میونشنە.

سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن چەندین یانەوە، بەڵام مانەوەی لە میونشن رەتنەکراوەتەوە، چونکە هێشتا سێ ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە کۆی 296 یاریدا لەگەڵ میونشن، 64 گۆڵ و 66 ئەسیستی هەبووە. پێشتر یاری بۆ یانەکانی یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button