ئینگلتەرا

فەرمی؛ مارێسکا بە یەکجاریی دەرگای چێڵسی بە رووی یاریزانێکدا داخست

Yariga App

یاریگا –

ئینزۆ مارێسکا کۆتا قسەی خۆیکرد لەبارەی چارەنووسی یاریزانێکی چێڵسی و بە یەکجاریی دەرگای لێداخست.

چێڵسی لەم هاوینەش کڕیارێکی ئێجگار چالاک بوو، بە جۆرێک تا 21ی ئەم مانگە ئەم گرێبەستانەی ئەنجام داوە:

جارێکیتر سانچۆ بەخواستن دەنێردرێتە دەرەوە

بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ یاساکانی سوود و بەردەوامی، کارگێڕی بلووز پێویستە دەستبەرداری یاریزانەکانیش ببێ، وەک پێشتر کۆنۆر کالاگێری فرۆشت. ئێستاش لەڕێی مارێسکاوە جەختکرایەوە کە چیتر پێویستی بە رەحیم ستەرلینگ نییە و ئەو راهێنەرە وتی

ستێرلینگ پیاوێکی نایابە، بەڵام هەموو بابەتەکە ئەوەیە هەر راهێنەرێک بیرۆکەی خۆی هەیە. ئەو، ئەو جۆرە یاریزانەی باڵ نییە کە من حەزم لێیەتی. ئەوەش مانای خراپ ناگەیەنێ، مێژوو و ژمارەکانی قسە دەکەن.

یانەی یوڤێنتوس زۆترین دەنگۆی هەبوو کە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانە ئینگلیزیەکە دەدەن، بەڵام ئەمڕۆ زانیارییەکان باسیان لە رێککەوتنی خانمە پیرەکە دەکرد لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی جەیدن سانچۆ.

جارێکیتر سانچۆ بەخواستن دەنێردرێتە دەرەوە

ستەرلینگ لە یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی چێڵسیدا کە وەرزی رابردووبوو، لە 31 یاری پرێمەرلیگدا بەشداریی 12 گۆڵی کرد (8 گۆڵ و 4 ئەسیست).

بابەتی زیاتر

Back to top button