ئیسپانیاگرنگترین

بەفەرمی بارسێلۆنا پێکانی یاریزانێکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی بارسێلۆنا پێکانی مارک بێرناڵی راگەیاند.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی لالیگا بارسێلۆنا لە یاریگای دێ ڤیێکاس بووە میوانی رایۆ ڤایکانۆ و 2-1 یارییەکەی بردەوە و سێیەم سەرکەوتنی بەدوای یەکی لە خولەکە بەدەستهێنا.

بەڵام مارک بێرنالی تەمەن 17 ساڵان و ناوەراستکاری لاوی یانە کاتالۆنییەکە لە ئەژنۆی تووشی پێکانێکی سەخت بوو.

ماڵپەڕی فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ مارک بێڕناڵی یاریزانی یانەکە کراوە، دەرکەوتووە تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە، لە چەند رۆژی داهاتوو نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

هەر بەهۆی ئەو پێکانە کوشندە ئەم وەرزە بۆ لاوە بەهرەمەندەکەی بارسێلۆنا کۆتایی هات بەئەگەرێکی زۆر بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی لەم وەرزەدا ناکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button