ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەفەرمی چیدۆزی ئۆگبێنی گەڕایەوە پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی چیدۆزی ئۆگبێنی پەیوەندی بە ئیپسویچ تاون کرد.

ماڵپەڕی فەرمی ئیپسویچ تاون بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ چیدۆزی ئۆگبێنی ئیرلەندی و هێرشبەری پێشووی یانەی لوتن تاون گەیشتووەنەتە رێککەوتن و گرێبەستێکی درێژخایەنیان لەگەڵ واژۆ کردووە.

لەبەرامبەر گواستنەوەی ئۆگبێنی، ئیپسویچ بڕی 8 ملیۆن پاوەند بە لوتن تاون دەدات، گرێبەستەکەش بۆ ماوەی 4 وەرز و تا هاوینی 2028 دەبێت. چیدۆزی لەگەڵ یانە نوێیەکەی درێسی ژمارە 21 دەپۆشێت.

زۆر دڵخۆشم، کە جارێکی دیکە دەرفەتم بۆ رەخساوە و دەگەڕێمەوە پرێمەرلیگم دەزانم یانەکەم چی لەمن دەوێت و هەموو هەوڵێکی خۆم لەپێناو تیپەکەم دەخەمەگەڕ، گەڕانەوەم بۆ پرێمەرلیگ بۆ خۆم و خانەوادەکەم واتایەکی زۆری هەیە.

یاریزانە تەمەن 27 ساڵانییەکە وەرزی رابردوو یاریی بۆ لوتن تاون دەکرد، لە 39 یاریی 5 گۆڵی کرد و گۆڵیکی دروستکرد. بەڵام یانەکەی دابەزییە چامپیۆنشیپ.

بابەتی زیاتر

Back to top button