بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستان

تایبەت بە یاریگا؛ هەولێر لەگەڵ بەرگریکارێک گەیشتە رێککەوتن و لە ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی عێراقیش نزیکە

گرێبەستەکانی هەولێر بۆ وەرزی نوێ بەردەوامن

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لەسەر ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێێ خولی ئەستێرەکانی عێراق بەردەوامە و لەگەڵ بەرگریکارێکی یانەی موسڵ گەیشتە رێککەوتن، دەیەوێت بەرگریکارێکی هەڵبژاردەی عێراقیش لە ئەوروپا بگوازێتەوە ریزەکانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی هەولێر لەگەڵ ئەنەس ساڵح بەرگریکاری یانەی موسڵ گەیشتووەتە رێککەوتن و بەمزووانە بەفەرمی گرێبەستەکەی رادەگەیەنرێت، کە لە هێلی بەرگری لای راست یاریی دەکات.

ئەنەس ساڵح (23 ساڵان) پێشتر لە خولەکانی عێراق لە ریزی یانەکانی موسڵ و سامەڕا یاریی کردووە و لە خولەکانی کوردستانیش لە یانەکانی سۆران و بازیان یاریی کردووە، دەبێتە هاوکارێکی هەڵۆ فایەق بەرگریکارە گەرمیانییەکەی هەولێر، بۆ ئەوەی لە لای راست بەرگری لە یانەکەی قەڵاومنارە بکەن.

لەلایەکی دیکە بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی هەولێر لەگەڵ رێبین سولاقا بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراق لەگفتوگۆدایە، کە ئێستا ئەو بەرگریکارە کوردستانییە بێ یانەیە و لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە دەوحە لە کەمپێکی مەشق و راهێناندایە.

رێبین سولاقا کە خەڵکی کوردستانە و ماڵباتەکەی بە رەسەن خەڵکی شارۆچکەی عەنکاوەن، ریزی یانەی سیئۆلی کۆریای باشووری بەجێهێشت و هێشتا بڕیاری لەبارەی داهاتووی خۆی نەداوە، بەڵام چەند جارێک لە لێدوانی بۆ میدیا عێراقییەکان رایگەیاندبوو، لەم کاتە تاوەکو مۆندیالی 2026 نایەوێت لە خولی عێراق یاریی بکات و پەیوەندی بە یانەکانی عێراقەوە بکات.

رێبین سولاقا (32 ساڵان) بەگویرەی پێگەی ترانسفێر مارکێت لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 200 هەزار دۆلارە و بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق خاوەنی 41 یاریی نێودەوڵەتییە و گۆڵێکیشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button