ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سێ یانەی پرێمەرلیگ کاڵڤێرت لووێن دەکەنە ئامانج

ئێڤەرتن ناچارە!

Yariga App

یاریگا –

دۆمینیک کاڵڤێرت لووێن دوای 12 مانگی دیکە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و سێ یانە دەیکەنە ئامانج.

ماڵپەڕی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ یونایتد و مانچێستەر یونایتد دەیانەوێت لە کۆتا رۆژەکانی مێرکاتۆی هاوینە بۆ گواستنەوەی کاڵڤێرت لووێن گرێبەستی فەرمی پێشکەش بە ئێڤەتن بکەن.

ئێڤەرتن چەند جارێک هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە ئینگلیزەکەی داوە، بەڵام دۆمینیک سەرجەم ئۆفەرەکانی رەتکردووەتەوە و ئامادە نییە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

دۆمینیک کاڵڤێرت لووێن لەگەڵ ئێڤەرتن

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، چێڵسی لەندەنیش چاوی لەسەر یاریزانەکەیە، بەڵام ئێستا بۆ گواستنەوەی ئیڤان تۆنی کەوتووەتە جوڵە و تا رادەیەک لە گواستنەوەی لووێن دوورکەوتووەتەوە.

گرێبەستی هێرشبەرە تەمەن 27 ساڵانییەکە لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، ئێڤەرتن ناچارە لەم هاوینە یاخود لە مێرکاتۆی زستانە دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت تاوەکو بەخۆڕایی لەدەستی نەدات.

هەوڵەکانی نیوکاسڵ یونایتد بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لەچاو دوو یانەکەی دیکە زیاترە، ئێستا یانە شین پۆشەکەی مێرسیسایدس هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ئۆفەرانە دەکات کە پێشکەشی دەکرێت.

لووێن لە هاوینی 2016 بەبڕی 1.80 ملیۆن یۆرۆ لە شێفڵد یونایتەوە پەیوەندی بە ئێڤەرتن کرد، لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان 249 یاریی بۆ یانەکە کردووە، 68 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵیشی دروستکردووە.

دۆمینیک کاڵڤێرت لووێن

 

بابەتی زیاتر

Back to top button