ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەمڕۆ ئوگارتی بەفەرمی دەبێتە یاریزانی مانچێستەر یونایتد

شەوی رابردوو گەیشتە شاری مانچێستەر

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ئوگارتی بەفەرمی دەبێتە یاریزانی مانچێستەر یونایتد و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، درەنگانی شەوی رابردوو مانوێل ئوگارتی گەیشتووەتە شاری مانچێستەر، وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ بکرێت و بەفەرمی واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی بکات.

میدیاکانی بەریتانیا وێنەی ئوگارتیان بڵاوکردووەتەوە، شەوی رابردوو کاتێک دەگاتە کارینتۆن، بۆ ئەوەی رێکارەکانی پەیوەندیکردنی بە مان یونایتد تەواو بکات.

Image

ئوگارتی بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێرمانەوە روودەکاتە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد و 10 ملیۆن یۆرۆی دیکەش دەکرێت بەگوێرەی دەستکەوت و ئاستی بچێتە سەر نرخی گرێبەستەکەی، کە هاوینی 2023 ئەو ناوەڕاستکارە ئۆرۆگواییە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ لە سپۆرتینگ لیسبۆنەوە چووە پاریس.

ئوگارتی لەگەڵ پاریس لە ماوەی وەرزێکدا بەشداریی 37 یاریی یانەکەی کرد، بەبێ ئەوەی بتوانێت هیچ گۆڵێک بکات و سێ ئەسیستیشی بۆ هاوڕێیەکانی کرد، کە پێشتر لە ریزی یانەکانی فامالیکاوی پۆرتوگاڵی و فێنیکسی ئۆرۆگواییش یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button