دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ گەورەکانی پرێمەرلیگ سەرقاڵی گواستنەوەی هێرشبەرن

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی لە ئیڤان تۆنی دەچێتە پێش، کاڵڤێرت لوین ئامانجی نویکاسڵ و مانچێستەر یونایتدە و لیڤەرپوولیش لە گواستنەوەی کیێزا نزیک دەبێتەوە.

هەوڵەکانی چێڵسی بۆ گواستنەوەی ئیڤان تۆنی دەستیپێکرد، بەڵام بلوز ناتوانێت هەمان ئەو مووچەیەی ئەهلی بە ئیڤانی دەدات پێشکەشی یاریزانەکەی بکات – سکای سپۆرت

ئەهلی سعودی ئامادەیە هەفتانە 400 هەزار پاوەند وەک مووچە بە ئیڤان تۆنی بدات – دەیلی مەیل

نیوکاسڵ یونایتد و مانچێستەر یونایتد چاویان بڕیووەتە تواناکانی کاڵڤن لوینی هێرشبەری یانەی ئێڤەرتن، کە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

لیڤەرپوول سەرقاڵی کۆتا هەنگاوەکانی گواستنەوەی فێدریکۆ کیێزای ئیتاڵییە و دەیەوێت بەر لە هەینی گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە – ئاتلێتیک

ئۆرێل مانگالای بەلجیکی و یاریزانی یانەی لیۆن بەم زووانە پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە ئێڤەرتن دەکات – سکای سپۆرت

رۆما ئامادەیە دەستبەرداری تانی ئەبراهەم ببێت، وێستهام یونایتدیش بۆ گواستنەوەی ئامادەیە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

لێستەر سیتی لە گواستنەوەی بیلال خەنوسی مەغریبی نزیکە و تێچووی گواستنەوەی 19.5 ملیۆن پاوەندە – تێلێگراف

نۆتینگهام دەیەوێت بەر لە کۆتایی هاتنی مێرکاتۆی هاوینە برایەن بۆبی هێرشبەری یانەی ئەیاکس بگوازێتەوە – میرەوە

چێڵسی ئەگەر لە گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین سەرکەوتوو نەبێت، جۆن دورانی هێرشبەری ئاستۆن ڤێلا دەگوازێتەوە – گیڤ می سپۆرت

ئینتەر میلان لە نوێکردنەوەی گرێبەستی دێنزێل دەمفرێس نزیکبووەتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ

لە چەند کاتژمێری رابردوو جارێکی دیکە میلان لەگەڵ رۆما گفتوگۆ بۆ گواستنەوەی تامی ئەبراهەم دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button