بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی هیلال لەگەڵ کانسێلۆ چییە؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ جواو کانسێلۆ راگەیاند و ئەو یاریزانە لەم وەرزە بەدواوە درێسی یانە سعودیەکە دەپۆشێ.

ئەستێرە پۆروتوگالیەکە لە ماوەی 2019-2024 یاریزانی مان سیتی بوو، بەڵام لەو ماوەیە دوو جار بە خواستن نێردراوە دەرەوە. جارێک بۆ بایرن میونشن و کۆتا جاریش لەگەڵ بارسێلۆنا بوو. بەڵام چیتر لە پلانەکانی پێپ گواردیۆلادا نەبوو، هەربۆیە یەکجارەکی بە هیلالیان فرۆشت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، گرێبەستەکەی کانسێلۆ بۆ ماوەی سێ ساڵە. بڕەکەشی بەجۆرێکە 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ مان سیتیە و 15 ملیۆنی پوختی ساڵانە بۆ خودی یاریزانەکە.

هیلال ئەم وەرزەیش چاوی لە چنینەوەی نازناوەکانە نەک تەنها لە سعودیە، بەڵکو ئامانجی کیشوەرییشی هەیە کە خۆی وەک باڵادەستی ئاسیا دەبینێ.

یاریزانە 30 ساڵانەکە ماوەی ئەو وەرزەی بە خواستن لەگەڵ بلاوگرانا بوو، لە 32 یاری لالیگادا بەشداریپێکرا توانی 2 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ 4 ئەسیست. لە چامپیۆنزلیگیش لە 10 یاریدا 2 گۆڵ و ئەسیستێکی هەبوو. بەڵام بە رۆشتنی چاڤی هێرناندێز و هاتنی هانزی فلیک، لە پلانەکانی راهێنەرە ئەڵمانییەکەدا جێی نەدەبووەوە ئەگەرچی هەوڵیش هەبوو بۆ هێشتنەوەی.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button