بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ جواو کانسێلۆ دەبێتە یاریزانی هیلالی سعوودی

پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاند

Yariga App

یاریگا –

جواو کانسێلۆ دەچێتە ریزەکانی هیلالی سعوودی و پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاند.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، جواو کانسێلۆ بەرگریکاری پۆرتوگاڵی بۆ ماوەی سێ ساڵ روودەکاتە ریزەکانی هیلالی سعوودی و لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.

رۆمانۆ راشیگەیاندووە، کانسێلۆ بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ لە مناچێستەر سیتییەوە روودەکاتە ریزەکانی هیلالی سعوودی و تاوەکو هاوینی 2027 ساڵانە 15 ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت.

بەرگریکارە 30 ساڵانییەکە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاریی بۆ بارسێلۆنا کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 42 یاریی کرد، 4 گۆڵی کرد و 5 گۆڵی دروستکرد، پیشتریش بە خواستن لە بایرن میونشنی ئەڵمانی یاریی کردووە.

سەرەڕای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز، یانە کاتالۆنییەکە بەهۆی بەرزی مووچەی یاریزانەکە نەیتوانی گرێبەستەکەی بکات بە هەمیشەیی و جواو گەڕایەوە مانچێستەر سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button