ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سانچۆ ریزەکانی مانچێستەر یونایتد بەجێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

سانچؤ لە بەجێهێشتنی ریزەکانی مانچێستەر یونایتد نزیکبووەتەوە و ئەو یاریزانە ئینگلیزییە پێش داخرانی دەرگەی گواستنەوەی یاریزانان لە بەجێهێشتنی یانەکەی نزیکترە.

داڤید ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەناوبانگی بەریتانی ئاشکرایکردووە، پێدەچێت جەیدن سانچۆ لە رۆیشتنی لە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد نزیکبووەتەوە، ئەو یاریزانە ئینگلیزە دەیەوێت پێش داخرانی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان ریزی شەیتانە سوورەکان بەجێبهێڵێت.

رۆژنامەنووسە بەریتانییەکە راشیگەیاندووە، مان یونایتد لەگەڵ هەریەکە لە یانەکانی چێڵسی ئینگلیزی و یوڤێنتۆسی ئیتاڵی لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی سانچۆیان پێ بفرۆشێت، چێڵسی دەیەوێت لەگەڵ مانچێستەر یونایتد ئاڵوگۆڕ لە نێوان جەیدن سانچۆ و رەحیم ستێرلینگ بکەن.

تەنیا سێ رۆژ ماوە دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە ئینگلتەرا دابخرێت، بۆیە سانچۆ دەیەوێت لەم هەفتەیەدا ریزەکانی مان یونایتد بەجێبهێڵێت، کە یاریزانە 24 ساڵانەکە بە خواستن وەرزی رابردوو لە بۆڕووسیا دۆرتموند یاریی دەکرد و نزیکە جارێکی دیکە بە خواستن شەیتانە سوورەکان بەجێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button