تەواوی گرێبەستە فەرمییەکانی هەولێر لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا
لیستی ناوی یاریزانە رۆیشتووەکان و هاتووەکانی هەولێر لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا
یاریگا –
هەولێر لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا تاوەکو ئێستا بەفەرمی دەستبەرداری 16 یاریزانی بووە و گرێبەستی لەگەڵ 16 یاریزانی نوێ واژۆکردووە و گرێبەستی 10 یاریزانیشی نوێکردووەتەوە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا گرێبەستە فەرمییەکانی یانەکانی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بڵاو دەکاتەوە، کە رۆژی 2ـی ئاب/ئۆگێست دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کرایەوە و رۆژی 2ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم دوایین وادەی گواستنەوەی یاریزانان دەبێت.
رۆیشتووەکان: ئاکام هاشم (شوڕتە)، عەلی شاخەوان (قوە جەوییە)، محەمەد قاسم (قوە جەوییە)، ئەحمەد حەسەن مەکەنزی (نەجەف)، عەلی موحسین (حدوود)، ئەمجەد رازی، لویس ئێدوارد، ئاداما بالۆ، خەلیفە ئەبوبەکر، عەلا خەلیل، یاسر سەلام، فرانک ئارهین، رەوەند عەجیل، عەبدولقادر ئەیوب، بارزان شێرزاد، هەردی سیامەند.
هاتووەکان: بیلال ئەڵعیفە (شەبابی کوەیتی)، یوسف بن سۆدە (شەبابی کوەیتی)، عەلی رەحیم (ئەهلی ئوردنی)، خالید کوردئۆغلی (وەحەداتی ئوردنی)، ئیڤان خالید (کارەبا)، دانا کامەران (پێشمەرگەی هەولێر)، یادگار ئیبراهیم (سەیدسادق)، مەحموود شاکر (چوارقوڕنە)، ئوسامە رەشید (ڤیزێلا)، مەهدی هاشم (نەفتی میسان)، نیاز محەمەد (تەڵەبە)، هیگۆر ڤیدال (تی سی گالاکسی)، موئەیەد سەفا (شێروانە)، سەفین مەنسوڕ (زاخۆ)، کۆلین ئەندەرسۆن (برێگالنیکا)، عەمار عەلی (کارەبا).
نوێکردنەوەی گرێبەست: هەڵۆ فایەق، هێلیۆ مۆنتێرۆ، گەیلان لوقمان، رەوا یوسف، حوسێن جولی، شێرکۆ کەریم، عومەر جەنگی، مستەفا قابیل، دیدار غازی، کۆلین ئەندەرسۆن.