عێراق

هەشت یانەی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە هەولێر کەمپی مەشق و راهێنان دەکەنەوە

Yariga App

یاریگا –

هەشت یانەی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە هەولێر کەمپی مەشق و راهێنان دەکەنەوە و لێرە خۆیان بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەکەن.

یانەکانی کەرخ، حدوود، نەفتی میسان، نەفت، کارەبا، نەجەف، نەفتی وەسەت و ناسڕیە بڕیاریان داوە لە هەولێر کەمپی مەشق و راهێنان بکەنەوە و لە هەرێمی کوردستانەوە خۆیان بۆ وەرزی نوێی خولی نایاب و ئەستێرەکانی عێراق ئامادە دەکەن.

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی وەرزشی یاریگا، جگە لەم هەشت یانەیە چەند یانەیەکی دیکەش (گەرمە و نەفتی بەسرە) لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی یاریگا بۆ مەشق و راهێنانەکانیان و هۆتێل لە شارەکانی کوردستان بگرن، بۆ ئەوەی کەمپی مەشق و راهێنان بکەنەوە.

یانەی کەرخ 10 رۆژە لە دهۆک دەستی بە کەمپێکی مەشق و راهێنان کردووە و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەیەکی زیاتر لە یانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بێنە شارەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی خۆیان بۆ وەرزی نوێی خولی نایاب و ئەستێرەکانی عێراق ئامادە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button