ئه‌مریکا

خولی ئۆرۆگوایی راگیرا پاش کەوتنی یاریزانێک

Yariga App

سەرجەم یارییەکانی خولی ئۆرۆگوایی راگیرا پاش ئەوەی خوان ئیزکیێردۆی ئەستێرەی ناسیۆنال و ئەستێرەی خولی ئۆرۆگوایی لەنێو یاریگادا تووشی نۆبەی دڵ هات.

رووداوە لە یارییەکی جامی لیبەرتادۆرێس هات لە نێوان ناسیۆنال و ساو پاولۆ لە خاکی بەڕازیل، ناوبراو لەنێو یاریگادا لەناکاو لە هۆش خۆی چوو پاشان یانەکەی رایگەیاند تووشی نۆبەی دڵ هاتووە و تا ئێستاش لە بەشی چاودێری وورد دایە بەڵام دۆخی جێگیرە..

 


دوای ئەوە هەواڵە، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، یەکێتی تۆپی پێی ئۆرۆگوای رایگەیاند بۆ ماوەیەک سەرجەم یارییەکانی خولی وڵاتەکەیان رادەگرن.

ئیزکیێردۆ ی 27 ساڵان، تەواوی ژیانی پیشەگەریی لە خولی ئۆرۆگوایی بەسەر بردووە بەڵام یاریزانێکی ناسراوی وڵاتەکەیەتی. لە  مانگی یەکی ئەمساڵدا روویکردە ناسیۆنالی دیارترین یانەی ئۆرۆگوای و یانەکە گەیشتە قۆناغی 16ی لیبەرتادۆرێس و ناسیۆنال 2-0 یارییەکەی دۆڕاند، لەو یارییەی خوان نزیک بوو گیان لەدەست بدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button