دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئۆسیمین بازاڕی گەرمکردووە و کۆمان بەرەو پرێمەرلیگ

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر ئۆسیمین سعوودییەکان و چێڵسی لەسەرهێڵ هێشتووەتەوە، رەحیم ستێرلینگ ئامادەیە بلووز جێبهێڵێت و کریستال پاڵاس لە هێرشبەرێکی ئارسیناڵ نزیکە…

ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نایجێریا و ناپۆلی دەیەوێت پەیوەندی بە چێڵسییەوە بکات نەک یانەیەکی سعوودی – I

کینگسلی کۆمان ریزەکانی بایرن میونش جێدەهێڵێت و چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ گرنگییان پێیداوە – لیکیپ

رەحیم ستێرلینگ ئامادەیە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات و هیوای مانەوەی لە چێڵسی نەماوە – تێلێگراف

کریستال پاڵاس لە گواستنەوەی ئێدی ئێنکێتیا، هێرشبەری ئارسیناڵ نزیکبووەتەوە و کۆی تێچووی گرێبەستەکە دەگاتە 30 ملیۆن پاوەند – ئاتلێتیک

ئاتلێتیکۆ مەدرید خەریکی خوێندنەوەیە بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بە ماتیوس نونێس، یاریزانی مانچێستەر سیتی – ئاتلێتیک

جیۆرجی مامارداشڤیڵی، گۆڵپارێزی ڤالێنسیا دوێنێ پشکنینی پزیشکی لە لیڤەرپوول کردووە، بەڵام گۆڵپارێزە جۆرجییەکە لە ڤالێنسیا دەمێنێتەوە و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە رێدزەوە دەکات – تایمز

نۆتینگهام فۆڕێست پلانی بۆ گواستنەوەی جەیمس وارد پڕاوس، ناوەڕاستکاری وێستهام داڕێشتووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

نیوکاسڵ یونایتد جارێکی دیکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی جەیمس ترافۆرد، گۆڵپارێزی بێرنلی دەداتەوە – گاردیان

برێنتفۆرد گرنگی بە مایکڵ کایۆدێ، بەرگریکاری فیۆرێنتینا داوە – سکای سپۆرتس

برێنتفۆرد ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ بێشیکتاش لەبارەی گواستنەوەی ئەلێکس ئۆکسڵەید چامبەرلەین دەستپێبکات – سپۆرت دیجیتاڵێ

ناپۆلی لەم یەک دوو رۆژەدا بە فەرمی بیڵی گیلمۆر، یاریزانی برایتن دەگوازێتەوە ریزەکانی و رەنگە بەشداری لە یاری شەممەی داهاتوودا بکات – دەیلی مەیڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button