ئه‌ڵمانیاگرنگترین

یاریزانێک بایرن میونشن جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد كینگسلی كۆمان ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

كۆمان لە هاوینی ساڵی 2017 بە بەهای 21 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد.

گرێبەستەكەی كۆمان لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی كینگسلی كۆمان دەیەوێت پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوە ریزەكانی بایرن میونشن جێبهێڵێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، تا ئێستا یاریزانەكە یانەی داهاتووی نازانێت، بەڵام چەند یانەیەكی ئینگلیزی لە هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەكەدان.

وەرزی رابردوو كۆمان لە 27 یاریدا بەشداری كرد و توانی پێنج گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

كینگسلی كۆمان

بابەتی زیاتر

Back to top button