بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نەسڕی سعودی لەگەڵ دڵی بەرگری پاریسییەکان لە گفتوگۆدایە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕ مکوڕە لەسەر بەهێزترکردنی هێڵی بەرگری و بۆ ئەو مەبەستە یاریزانێکی پاریس سانجێرمانی دەوێ.

تیمەکە لەو هێڵە کێشەی زۆرە و لە دوو یاریکردنەوەی وەرزەکەیان بەرانبەر هیلالی رکابەریان لە جامی سوپەری سعودی چوار گۆڵ و لە یەکەم یاری خولیش گۆڵێکی لێکراوە و بردنەوەی نییە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، نەسڕ پەیوەندی کردووە بە میلان شکرینیاری پاریسەوە و ئێستا هەمووشت لەسەر بڕیاری ئەو بەرگریکارە ماوەتەوە. پاریسیش ئامادەن گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵبکەن.

رۆمانۆ نووسیوشیەتی کە هەر لەگەڵ چوونی ئەو یاریزانە سلۆڤاکیە، ئەوا پی ئێس جی یاریزانێک بۆ دڵی بەرگری دەگوازنەوە.

ئەو یاریزانە 29 ساڵانە هاوینی 2023 دوای شەش وەرز یاریکردن بۆ ئینتەر میلان بە گرێبەستێک تا 2028 گواسترایەوە پاریس. وەرزی رابردوو لە خولی فەرەنسی لە 24 یاریدا بەشداریپێکرا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button