ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئۆلمۆ بۆ سێیەم یاریی لەسەریەک بەردەست نابێت و لە یاریی رایۆ ڤاییکانۆش بێبەش دەبێت

Yariga App

یاریگا –

هێشتا بارسێلۆنا ناتوانێت ناوی دانی ئۆلمۆ تۆمار بکات و بۆ سێیەم یاریی لەسەریەک بەردەست نابێت، لە یاریی رایۆ ڤاییکانۆ بێبەش دەبێت.

ماڵپەڕی ئاتلەتیکی بەنێوبانگی جیهانی رایگەیاندووە، بارسێلۆنا بۆ یاریی سبەی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ لە گەڕی سێیەمی لالیگا لە تواناکانی دانی ئۆلمۆ بێبەش دەبێت، هێشتا یانە کەتەلۆنییەکە نەیتوانیوە ناوی یاریزانە ئیسپانییەکە تۆمار بکات، بۆیە بۆ سێیەم یاریی لەسەریەک بلاوگرانا لە تواناکانی یاریزانە نوێیەکەی بێبەش دەبێت.

ئۆلمۆ لە هەردوو یاریی ڤالێنسیا و ئاتلێتیک بلباو لە دەرەوەی لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بوو، تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە درێسی یانەکەی بپۆشێت لە یارییەکی فەرمیدا.

گەرچی بارسێلۆنا لەم هەفتەیە هەریەکە لە ئیلکای گۆندوگان، ڤیتۆر رۆکی، کلیمێنت لێنگلێت و فای فرۆشت بۆ ئەوەی بتوانێت هاوسەنگی لە نێوان خەرجییەکانی مووچە و داهاتی دروست بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا یانە کەتەلۆنییەکە نەیتوانیوە خۆی لەگەڵ یاسای دارایی خاوێنی لالیگا بگونجێنێت و ناوی ئۆلمۆ تۆمار بکات.

سبەی سێشەممە بارسێلۆنا کاتژمێر 22:30 لە گەڕی سێیەمی لالیگا دەبێتە میوانی رایۆ ڤاییکانۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button