ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کێپا ئاریزابالاگا پەیوەندی بە بۆرنمس دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بۆرنمسی ئینگلیزی لە گواستنەوەی کێپا ئاریزابالاگای ئیسپانی نزیکدەبێتەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆرنمس لە گواستنەوەی گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی کێپا ئاریزابالاگا نیزکبووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، درەنگانی شەوی رابردوو گفتوگۆی نێوان هەردوو یانە بەرەوپێش چووە، بۆرنمس دەیەوێت بەشێوەی خواستن و بۆ وەرزێک کێپا بگوازێتەوە، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2026.

فابریزیۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر هەمووشتێک بەگوێرەی پلانەکان بڕوات، ئەمڕۆ ئاریزابالاگا پشکنینەکانی پزیشکی بۆ دەکرێت و دەبێتە گۆڵپارێزی نوێی بۆرنمس.

کێپا لە هاوینی 2018 لە ئاتلێتیک بلباوەوە بەبڕی 80 ملیۆن یۆرۆ وەک گرانبەهاترین گۆڵپارێزی مێژووی پرێمەرلیگ پەیوەندی بە چێڵسی کرد، بەدرێسی یانە لەندەنییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 163 یاریی کردووە، 59 کلین شتی کردووە و 175 گۆڵی لێکراوە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، یۆرپالیگ، جامی جیهانی یانەکان و جامی سوپەری ئەوروپای لەگەڵ بلوز بەدەستهێناوە. لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە کۆتایی دێت.

گۆڵپارێزە تەمەن 29 ساڵانییەکە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاریی بۆ ریال مەدرید کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 20 یاریی کرد، 9 کلین شیتی کرد و 18 گۆڵی لێکرا، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، لالیگا و جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button