ئیتاڵیاگرنگترین

پاولۆ دیبالا هۆكاری رەتكردنەوەی ئۆفەری سعودیەكان ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا –

پاولۆ دیبالا، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی رۆمای ئیتاڵی هۆكاری رەتكردنەوەی ئۆفەری قادسیەی سعودی ئاشكرا دەكات.

دیبالا لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریزەكانی یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە رۆماوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ گورگەكان لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

قادسیەی سعودی ئۆفەرێكیان بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی سێ ساڵ پێشكەشی دیبالا كرد، بەڵام ئەستێرەكەی تانگۆ مانەوەی لە ریزەكانی یانەكەی دووپاتكردەوە.


لە لێدوانێكیدا كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، دیبالا گوتی:

خێزانەكەم، هاوسەرەكەم، شارەكەم، تیمەكەم و هەڵبژاردەی نیشتیمانیم لەبەرچاوگرتووە، خەڵك باسی پارە دەكەن، بەڵام من زۆر هۆكاری دیكەم لەبەرچاوگرتووە.

تەمەنم 30 ساڵە و بە لەبەرچاوگرتنی زۆر هۆكاری دیكە زۆر دڵخۆشم بە مانەوەم.

دیبالا لەگەڵ رۆما 79 یاری كردووە و توانیویەتی 34 گۆڵ بكات و 18 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button