دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ مان یونایتد و چێڵسی دوو یاریزان دەگۆڕنەوە و ئۆسیمین نزیکە لە پرێمەرلیگ

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی خۆی بۆ ئەستێرەیەکی ئینگلیزی مەڵاس داوە، رەحیم ستێرلینگ خەریکە دەچێتە لەندەن و کریستال پاڵاس هێرشبەرێکی ئارسیناڵی دەوێت…

چێڵسی ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی جەیدن سانچۆ دەکات و لە بەرامبەردا مانچێستەر یونایتد چاوی بڕیوەتە رەحیم ستێرلینگ – تێلێگراف

چێڵسی گفتوگۆکانی لەگەڵ ناپۆلی بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین دەستپێکردەوە – سکای سپۆرتس

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بە خێرایی سکۆت ماکتۆمینای بفرۆشێتە ناپۆلی، تاوەکو وەبەرهێنانی لە گواستنەوەی مانوێل ئوگارتێ، یاریزانی پاریس سانجێرمان بکات – ESPN

کریستال پاڵاس دەیەوێت ئۆفەرێک پێشکەشی ئێدی ئێنکێتیا، هێرشبەری ئارسیناڵ بکات – ئاتلێتیک

نۆتینگهام فۆڕێست ئۆفەرێکی بەبڕی 29.7 ملیۆن پاوەند پێشکەشی سانتیاگۆ خیمینێز، هێرشبەری فاینۆرد کردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ

ناپۆلی هیواخوازە لەم هەفتەیەدا بیڵی گیلمۆر، یاریزانی برایتن بگوازێتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ

مات ئۆڕایلی، ناوەڕاستکاری سێڵتیک ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی دەکات و دەبێتە یاریزانی برایتن – سکای سپۆرتس

مانچێستەر سیتی چاوی بڕیوەتە ئۆری ئۆسکارسن، هێرشبەری 19 ساڵانی کۆپنهاگن – ئاتلێتیک

لە دوای گەڕانەوەی ئیلکای گوندۆگان، مانچێستەر سیتی ئامادەیە دەستبەرداری ماتیوس نونێس بێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بابەتی زیاتر

Back to top button