ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ كۆمۆ یاریزانێكی ریال مەدریدی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی كۆمۆی ئیتاڵی بەشێوەیەكی فەرمی یاریزانێكی پێشووی ریال مەدریدی ئیسپانی گواستەوە ریزەكانی.

هەژماری فەرمی كۆمۆ لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی نیكۆ پاز یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی ریال مەدریدی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.


نیكۆی تەمەن 19 ساڵان لە ناوەڕاستی یاریگا یاری دەكات و نرخی ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەدا بە 10 ملیۆن یۆرۆ دیاری كراوە.

نیكۆ پاز لە ساڵی 2016 لە تەمەنی 11 ساڵیدا پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد، لە سەرجەم تیمە جیاوازەكانی مەدرید یاری كردووە.

لەگەڵ تیمی یەكەمی ریالیش بەشداری لە هەشت یاری فەرمیدا كردووە.

نیكۆ پاز بە گرێبەستێك بۆ ماوەی چوار ساڵ پەوەندی بە تیمەكەی سێسك فابرێگاسەوە دەكات.

كۆمۆ لەم وەرزەدا چەندین گرێبەستی واژۆ كردووە لەوانە رافایێل ڤاران، سێرجی رۆبێرتۆ، ئاندریا بێلۆتی، ماكسیمۆ پێرۆنێ و عەلی جاسم.

بابەتی زیاتر

Back to top button