ئینگلتەراگرنگترین

مارێسکا ریکۆردێکی تۆمارنەکراوی پرێمەرلیگ بەناوی خۆیەوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی لە دووەم هەفتەی پرێمەرلیگدا تۆڵەی شکتەکەیان بە مان سیتی لە وڵڤرهامپتن کردەوە.

بلووز بە راهێنەرایەتی ئینزۆ مارێسکا کە ئەم هاوینە دەستبەکار بوو، لە یەکەم هفتەی خولەکەدا لەنێو ستامفۆرد 0-2 بە کوڕانی پێپ گواردیۆلا دۆڕان. بەڵام ئەمشەو لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بە نیو دەرزەن گۆڵ گۆڵبارانی وڵڤرهامپتنیان کرد و یەکەم سێ خاڵی وەرزەکەیان چنیەوە.

تۆمارکردنی ئەو ژمارە گۆڵە هەروا کارێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکوو ریکۆردێکی مێژووییە بۆ راهێنەرێک لە خولی ئینگلیزی. بەگوێرەی ئامارێکی تۆڕی ئۆپتا، مارێسکا بوو بە یەکەم راهێنەر لە یەکەم یاریی خۆیدا لە دەرەوەی یاریگا تیمەکەی بتوانێ شەش گۆڵ بکات.

بلووز رۆژی پێنجشەممەیش گەشتی سویسرا دەکەن بۆ دووەم یاریی خۆیان بەرانبەر سێرڤیتی سویسری لە پاڵاوتنەکانی کۆنفرانس لیگ کە یاریی یەکەمی یاریگای خۆیان لە ستامفۆردبریج 2-0 ئەو یانە سویسریەیان تووشی شکست کردبوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button