ئینگلتەراگرنگترین

سلۆت کارێکی کرد، زیاتر لە 20 ساڵە هیچ راهێنەرێکی لیڤەر نەیتوانیوە بیکات

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت بە تەنها دوو یاری فەرمی لە پرێمەرلیگ ئاماری ناوازەی تۆمارکرد و سەرنجەکانی هێندەیتر بەلای خۆیدا راکێشا.

ئەمشەو لە دووەم یاری وەرزەکەدا لیڤەرپوول بە راهێنەرایەتی سڵۆت یەکەم یاریی خۆیان لەنێو ئانفیڵد ئەنجامدا و توانیان 2-0 لە برێنتفۆرد ببەنەوە.

بردنەوەکە تەنها لە رووی ژمارەی گۆڵەوە نەبوو، بەڵکوو راهێنەرە هۆڵەندیەکە ئامرێکی نایاب و ناوازەی تۆمارکرد لە دروستی ئاڵوگۆڕی پاس لەنێوان یاریزانەکانیدا. وەک تۆری ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارەکان بڵاویکردووەتەوە، ڕێدز لەو یارییەدا رێژەی پاسە دروستەکانیان گەشتووەتە 92% لە کۆی هەردوو گێمەکە.

هەر بەپێی زانیارییەکەی ئۆپتا، لەوەتەی وەرزی 2023/24 کە زیاتر لە 20 ساڵ دەکات، هیچ راهێنەرێکی لیڤەرپوول نەیتوانیوە ئەو رێژەی لە پاسی دروست هەبووبێت تەنانەت بە یۆرگن کڵۆپی ئەفسانەیشەوە.

ڕێدز توانیویەتی هەردوو یارییەکە بباتەوە بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ بەبێ ئەوەی تۆڕەکەی بهەژێنرێت. بەڵام تاقیکردنەوەی راستەقینەوەی ناوبراو رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات کاتێک لە سێیەم یاریی ورزەکە دەبێتە میوانی مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button