عێراقکوردستانگرنگترین

ئەستێرە و وەرزشوانانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆزبایی لە تۆڕی وەرزشی یاریگا دەکەن

یاریزانان و راهێنەرانی کوردستان: تۆڕی وەرزشی یاریگا سەرچاوەی یەکەمی هەواڵ و یارییەکانمانە

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرە و وەرزشوانانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆزبایی لە تۆڕی وەرزشی یاریگا دەکەن، کە 18 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا تۆڕی وەرزشی یاریگا دامەزراوە و ئێستا فراوانترین تۆڕی وەرزشییە لەسەر ئاستی کوردستان.

سەرهەنگ موحسین، گۆڵپارێزی بەنێوبانگی کورد لەبارەی تۆڕی وەرزشی یاریگاوە لە پەیامێکی تایبەتدا دەڵێت :’تۆڕی وەرزشی یاریگا بە کردار توانیویەتی هی هەمووان بێت و سەرچاوەی زانیاری زۆرینە بێت، تایبەتمەندییەکی یاریگا ئەوەیە هەمیشە خۆی نوێدەکاتەوە و خۆی لەگەڵ حەز و ویستی بینەرانی دەگونجێنێت، هیوای سەرکەوتن بۆ ئەم تۆڕە وەرزشییە نایابە دەخوازم’.

هاروون ئەحمەد ئەستێرەی یانەی دهۆک لە ساڵڕۆزی دامەزراندنی یاریگا دەڵێت :’پیرۆزباییەکی گەرم لە تۆڕی وەرزشی یاریگا دەکەم، ئێوە هەمیشە کاری باڵکێش دەکەن،هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازم’.

رێباز رەحیم بەرگریکارە گەرمیانییەکەی یانەی دهۆکیش دەڵێت :’تۆڕی وەرزشی یاریگا بەمدواییانە لە گەیاندنی هەواڵە ناوخۆییەکان زۆر پێشکەوتوون و هەواڵەکانتان جێگای متمانەن و راست و دروستن، خزمەتێکی زۆرتان بە وەرزشوانانی کوردستان کردووە، زۆر پێشکەوتوون لە گەیاندنی هەواڵەکان بەتایبەتی لە ناوخۆ، بەڕاستی جێگای دەستخۆشین’.

هەڵۆ فایەق ئەستێرەی یانەی هەولێر وێڕای پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی وەرزشی یاریگا دەڵێت :’یاریگا تۆڕێکی وەرزشی پێویستە بۆ وەرزشی کوردستان، هەمیشە پاڵپشتی پاڵپشتی تەواوی یاریزانانی کوردستان دەکەن، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم’.

یادگار ئیبراهیم هێرشبەری پێشووی یانەی سەیدسادق و ئێستای یانەی هەولێر لەبارەی ساڵیادی دامەزراندنی یاریگا دەڵێت :’بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی وەرزشی یاریگا پیرۆزبایی لە ستاف و خوێنەرانی ئەم تۆڕە ئازیزە دەکەم، هەمیشە دەستپێشخەربوون لە کاری نوێ و ئێستا خاوەنی ئەپلیکەیشنێکی چالاکن و هەمیشە لە کارکردن راستگۆن، هیوادارم کاری جوانتر و بەرهەمی نوێتان هەبێت لە داهاتوودا’.

دانا کامەران هێرشبەری کەلاری ئێستای یانەی هەولێریش پەیامی بۆ یاریگا هەیە و دەڵێت :’یاریگا یەکێکە لە دەزگا میدیاییە چالاک و پرۆفیشناڵەکانی کوردستان، هەمیشە لە رووماڵکردنی وەرزشی ناوخۆ و جیهان زۆر چالاکن، یەکێکن لە دەزگا جوانەکانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی ستاف و کارمەندەکانی ئەم دەزگایە دەکەم، بەهیوای بەردەوامیتان لە کاری جوانتر و باشتر’.

هەردی سیامەند، کاپتنی پێشووی یانەی هەولێر لە پەیامێکیدا پیرۆزبایی لە یاریگا دەکات و دەڵێت :’یاریگا بێ رکابەرە و متمانەپێکراوی وەرزشوانانی کوردستانە، شانازی بە یاریگاوە دەکەم، چونکە سەرچاوەی باوەڕپێکراوی وەرزشوانانی کوردستانە، دەبێت هەموو کوردستان شانازی بە یاریگاوە بکات چونکە راگەیاندنی کوردی بردووەتە قۆناخێکی نوێ، بە ئاسانترین و خێراترین هەواڵەکان بە وەرزشوانانی کوردستان دەگەیەنێت’.

ئاکۆ حوزێر ئەستێرەی لاوی یانەی دهۆک لەبارەی ساڵیادی دامەزراندنی تۆرێ وەرزشی یاریگا دەڵێت :’پیرۆزباییتان لێدەکەم، ئێوە لە گەیاندنی هەواڵە ناوخۆییەکان هەنگاوی گەورەتان ناوە، هیوادارم هەروا بەردەوام بن، هیوادارم لە خزمەتکردنی وەرزشی کوردستان بەردەوام بن’.

سلێمان رەمەزان، راهێنەری بەناوبانگی دهۆک لە پەیامێکی پیرۆزبایی دەڵێت :’تۆڕی وەرزشی یاریگا لە ماوەی 18 ساڵی یاریکردنی هەمیشە کاری گەورەی کردووە، بۆیە تاوەکو ئێستا بەردەوامە، ئێوە بێ وچان لە کارکردن و خزمەتکردنی وەرزشی کوردستان بەردەوامن، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازم و دەستی ماندوبوونی ستافەکەتان دەگووشم’.

هەژار سابیر راهێنەری تۆپی پێ کە لەگەڵ یانەی ئاکرێ نازناوی خولی نایابی کوردستانی بەدەستهێنا، لەبارەی ساڵیادی دامەزراندنی فراونترین تۆڕە وەرزشییەکەی کوردستان دەڵێت :’پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی کارمەندانی یاریگا دەکەم، بە ماوەیەکی کەم لەسەر ئاستی وەرزشی کوردستان و جیهان خزمەتێکی گەورەتان کردووە، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم’.

جاسم محەمەد حاجی، سکرتێری یانەی دهۆک لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاند :’بەبۆنەی تێپەڕبوونی 18 ساڵ بەسەر دامەزراندنی تۆڕی وەرزشی یاریگا، پیرۆزبایی لە تەواوی کارمەندان و ستافی دەزگاکە دەکەم، هەمیشە سەرچاوەی باوەڕپێکراوی وەرزشوانان، هیوادارم باشتر و گەرموگوڕتر بەردەوام بن’.

ئیبراهیم غازی، هێرشبەری یانەی زەوڕا لە پەیامێکی پیرۆزباییدا لەبارەی تۆڕی وەرزشی یاریگاوە دەڵێت :’تۆڕی وەرزشی یاریگا ساڵ لەدوای ساڵ کاری نوێتر و بەرهەمی گەورەترمان پێشکەش دەکات، بەتایبەتی لەمدواییانە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق جێگای پەنجەتان دیارە، بەرنامەی درێسینگ رووم یەکێک بوو لە بەرهەمە نوێیەکانتان، پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم’.

سەفین مەنسوڕ، هێرشبەری یانەی هەولێر لەبارەی یاریگاوە دەڵێت :’ئێوە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق خزمەتی تەواوی وەرزشوانانتان کردووە بەبێ جیاوازی، هیوادارم هەروا لە لوتکە بن’.

رەوا یوسف ناوەڕاستکاری هەولێریش دەڵێت :’تۆڕی وەرزشی یاریگا ژمارەیەکی قورسە لەنێو میدیای کوردیدا، سەرچاوەی راستەقینەی وەرزشوانانە، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنتان لێدەکەم’.

نیاز محەمەد، بەرگریکاری یانەی هەولێر لە ساڵیادی دامەزراندنی یاریگا دەڵێت :’لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی تۆڕی وەرزشی یاریگا پیرۆزباییەکی گەرم لە ستافە ئازیزەکەتان دەکەم، هیوادارم هەروا بەردەوام بن لە کاری جوان و ناوازە’.

حەسەن حوسێن گۆڵپارێزی پێشووی پێشمەرگەی سلێمانی و ئێستای یانەی میسان لە پەیامە پیرۆزباییەکەیدا دەڵێت :’بەڕاستی تۆڕی وەرزشی یاریگا کاریگەری گەورەی لەسەر وەرزشی کوردستان دروستکردووە، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنتان لێدەکەم، هیوادارم هەروا سەرکەوتوو بن’.

ژیار گۆڤەند، یاریزانی یانەی دهۆک دەڵێت :’نزیکەی 10 ساڵە من بینەری بەردەوامی تۆڕی وەرزشی یاریگام، پیرۆزبایی رۆژی دامەزراندنتان لێدەکەم’.

کۆسرەت بایز ئەستێرەی بەنێوبانگی کوردستان لە پەیامێکی تایبەتی دەڵێت :’رۆژانە لە دەرەوەی کوردستان من لە رێگای تۆڕی وەرزشی یاریگاوە سەیری هەواڵەکان و یارییەکان دەکەم، یاریگا تۆڕێکی وەرزشی گرنگە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق’.

ئیڤان خالید، ناوەڕاستکاری هەولێر دەڵێت :’یاریگا سەرچاوەی یەکەمی هەواڵە بۆ من، پڕاوپڕن لە زانیاری و نوێگەری و هەواڵ’.

دیار عەلی ناسراو بە حەمکە ئەستێرەی تۆپی پێی کوردستان لەبارەی ساڵیادی دامەزراندنی یاریگاوە دەڵێت:’وەرزشی کوردستان پێویستی بە تۆڕی وەرزشی یاریگایە، هەربمێنن و سەرکەوتوو بن’.

سیپان سەدیق، یاریزانی یانەی زاخۆ لەبارەی ساڵیادی دامەزراندنی یاریگا دەڵێت :’پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یاریگا دەکەم، سوپاس ئەو 18 ساڵەی بە ئێمەتان بەخشی، ئێوە هەمیشە لەسەر ئاتسی کوردستان و عێراق خزمەتی وەرزشوانانتان کردووە’.

رەمزی ساڵح، راهێنەری چوارقوڕنە :’تۆڕی وەرزشی یاریگا هەمیشە لە کارکردن راستگۆیی و خێرایی و نوێگەری دەکات و پیشەی هەمیشەییانە، پیرۆزبایی لە تەواوی کارمەندانی یاریگا دەکەم’.

هاوکار جەمال، هێرشبەری یانەی نەورۆز لە پەیامێکی تایبەتدا دەڵێت :’تۆڕی وەرزشی یاریگا یەکێکە لە جوانترین و باشترین و ڕاستگۆترین تۆڕەکان، پێشەنگە لە کاری جوان و نوێگەری و زانیاری دروست’.

کۆڕەنگ محمد یاریزانی شێروانە بۆ ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی وەرزشی یاریگا :’ئێوە یەکەمن بەبێ ئەوەی هیچ رکابەرێک بتوانێت لێتان نزیک بێتەوە’.

ئەمڕۆ رۆژێکی جیاوازە لە میدیای وەرزشی هەرێمی کوردستان و عێراق، چونکە 18 ساڵ بەسەر دامەزراندنی تۆڕی وەرزشی یاریگا، فراوانترین تۆڕی وەرزشی لە ناوچەکە تێدەپەڕێت. تۆڕی وەرزشی یاریگا لە 26ـی ئابی 2006، لەلایەن کۆمەڵێک گەنجەوە دامەزرا و ئێستا یەکێکە لە دیارترین پلاتفۆرمەکانی وەرزشی لەسەر ئاستی ناوچەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button