عێراقگرنگترین

لێژنەی مۆڵەتپێدانی خولی ئەستێرەکانی عێراق سەردانی هەر چوار یانەکەی کوردستانی کرد

هەڵسەنگاندنیان بۆ یاریگا و دۆخی چوار یانەکەی هەرێمی کوردستان کرد

Yariga App

یاریگا –

لێژنەی مۆڵەتپێدانی خولی ئەستێرەکانی عێراق سەردانی هەر چوار یانەکەی کوردستانی کرد و هەڵسەنگاندنیان بۆ یاریگا و دۆخی چوار یانەکەی هەرێمی کوردستان کرد.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگەیاندووە، لێژنەی مۆڵەتپێدان بۆ یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق سەردانی هەر چوار یانەکەی هەرێمی کوردستانیان کرد، لە نزیکەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی یانەکان و یاریگاکانیان کرد، سەرەتا لە سلێمانی سەردانی یانەی نەورۆزیان کرد، دواتر سەردانی یانەکانی دهۆک و زاخۆ و هەولیریشیان کرد.

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی وەرزشی یاریگا، لێژنەی مۆڵەتپێدان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەراورد بە وەرزی رابردوو چەند مەرجێکی ناچاری و ئارەزوومەندانەیان بۆ یانە بەشداربووەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق زیاد کردووە، دوای سەردانی یانە کوردستانییەکان ئەم چەند داواکارییەیان لە یانەکان کردووە، بۆ ئەوەی بۆ وەرزی نوێێ خولی ئەستێرەکانی عێراق مۆڵەتی بەشداریکردنیان پێبدرێت.

مەرجەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ پێدانی مۆڵەتی بەشداریکردن لە خولی ئەستێرەکانی عێراق:

1- نابێت یانەکان هیچ قەرزێکی داراییان لەسەر بێت، لەسەر ئاستی دادگای وەرزشی عێراق و جیهان هیچ سکاڵایەکی یاساییان لەسەر نەبێت.

2- بەلایەنی کەم لەسەر چوار ئاست بەشداریی چالاکییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بکەن، لەسەر ئاستی تەمەنە جیاوازەکان تیپی جیاوازیان هەبێت.

3- پێش دەستپێکی وەرزی نوێ پشکنینە پزیشکییەکانیان بۆ یاریزانەکانیان کردبێت.

4- تەواوی شایستەی داراییەکانی وەرزی رابردووی یاریزانەکانیان دابێت و قەرزی هیچ یاریزانێکیان نەمابێت.

5- چیمەنی یاریگاکانیان و بلاجکتۆرەکانی یاریگاکانیان بەگوێرەی ستانداردی نێودەوڵەتی بن.

6- یاریزانان و دەستەی راهێنەران و تەواوی کارمەندانی یانەکە بیمەی تەندرووستیان بۆ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button