ئیسپانیاگرنگترین

زانیاریی نوێ؛ پێکانەکەی بێڵینگهام دەگمەنە لەنێو سەرجەم دانیشوانی گۆی زەوەی

Yariga App

یاریگا –

زانیاریی نوێی پزیشکی گەشت لەبارەی جۆری پێکانەکەی جود بێڵینگهامی ئەستێرەی ریاڵ مەدرید.

دوای یاری کردنەوەی وەرزی یانەکەیان بەرانبەر ریاڵ مایۆرکا کە 1-1 یەکسانبوون، هەواڵێکی ناخۆشتر بە هاندەرانی مەدرید گەشت کاتێک پێکانی بێڵینگهام راگەیەندرا لە میانی مەشقەکانیان. زانیارییەکان هەرزوو بڵاوکرانەوە کە یاریزانە ئینگلیزیەکە تا سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر ناگەڕێتەوە و بەوەش چاوەڕوان دەکرێ لەم یارییانە بێبەش ببێ کە لەم بابەتەی خوارەوەدا روونکراوەتەوە:

ئەستێرەیەکی سەرەکی ریال مەدرید تووشی پێکان بووە

بەپێی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامە باوەڕپێکراوەکانی جیهان بڵاویانکردووەتەوە، پێکانی جود لە ماسوولکەی سەرووی پووزیەوە و بە دیاریکراوی بەشی پشتەوەی ئەژنۆ. ماسوولکەیەک بە ناوی (plantaris) کە زانیارییە پزیشکیەکان کۆکن لەسەر ئەوەی تەنانەت رێژەی 10%ی هەموو دانیشتوانی گۆی زەوی هەرگیز تووشی نابن، لەبەرئەوەی ئەو ماسوولکەیان هەر نییە.

 

وێنەیەکی ئانەتۆمی کە شوێنی ماسوولکەی پلانتارس پیشان  دەدا

دوای پێکانەکەی، بێڵینگهام پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە ئەو هێندەی پێکان رقی لە هیچ شتێک نابێتەوە، بەڵام واشی بینی کە رەنگە ئەوە ئیتر جەستەی بێت پێویستی بە پشوویەکی باش هەبێت دوای وەرزێکی پڕ سەرقاڵ.

ریاڵ مەدرید جگە لە جود، بێبەشە لە تواناکانی داڤید ئالابا و کاماڤینگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button